جیراڵد دێرمانان وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، پێشوازی لەو ڕاستییە کرد کە زۆرینەی وڵاتانی ئەوروپا پشتگیرییان لە پێشنیارێکی وڵاتەکەی کردووە بۆ یارمەتیدانی وڵاتانی ناوەڕاست، لەژێر فشاری کۆچبەرانی زۆرردا بە گواستنەوەی پەنابەران، یا بەخشینی دارایی.
میکانیزمی هاوکاری، کە لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ناوخۆی ئەوروپا لە لوکسەمبۆرگ پێشکەش کرا، بڕیارە بۆ ماوەی یەک ساڵ بەردەوام بێت، ئەوەش بەگوێرەی ڕەشنووسی ڕاگەیاندنێک، کە لەلایەن ئەی پی ئێف پیەوە دراوە.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی ئەوروپی، ئامانجەکە ئەوەیە لەساڵی یەکەمدا بگاتە 10 هەزار گواستنەوە، هاوکات لەگەڵ بەهێزبوونی ئەو پشکنینانە دێت، کە لە سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپا ئەنجام دراوە، دێرمانان، کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی نیمچە ساڵانەی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپای بەدەستەوەیە، ستایشی هەنگاوێکی گەورە دەکات لە چاکسازی سیاسەتی کۆچبەرانی ئەوروپا.
ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا و شینگن بانگهێشتکران بۆ ئەنجامدانی گواستنەوەی پەنابەران لەو وڵاتانەی کە چوونە ناوەوەیان، یا ئەگەر نا بۆ ئەوەی بەشداری دارایی، یان بۆ سەرچاوە مرۆییەکانی ئەو وڵاتانە بکەن، لە کاتی گەیشتنی بۆ کۆبوونەوەکەدا، وتی: “زیاتر لە 10 وڵات پشتگیری گواستنەوەیان کردووە، ئەمەش زۆر ئەرێنییە”، فەرەنسا و ئەڵمانیا لەنێو ئەو وڵاتانەدان، هۆڵەندا ڕایگەیاند کە پەنابەران وەرناگرن و، تێبینی ئەوەیان کرد، کە سیستمی پێشوازیکردن لە ژێر فشارێکی گەورەدایە، بەڵام سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی گوتی، وڵاتەکە بەشێوەیەکی دیکە بەشداری دەکات.
وردبینی زۆرەملێ
لەڕێگەی ئەم میکانیزمە کاتی و نا یاساییەوە، پێشنیاری فەرەنسا ئەوەیە لە هەستیارترین خاڵی پەیماننامەی کۆچ و پەنابەرێتی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، لە مانگی ئەیلولی 2020دا دەستبەردار بکات و، ڕێوشوێنی دیکە بۆ ئەم چاکسازییە بەرەو پێشەوە ببات، ئەمەش مانای بەهێزکردنی سنوورە دەرەکییەکانە لەگەڵ یۆرۆداک و، فراوانکردنی بنکەی بایۆمەتری بۆ پەنابەران و، دامەزراندنی پشکنینی ناچاری نوێ پێش ئەوەی هەر پەنابەرێک بچێتە ناو یەکێتی ئەوروپاوە.
ئەم بیرۆکەیە لە کۆتاییدا بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی بەردەوام بۆ دابەشکردنی کۆچبەران، ئەو کێشەیەی کە لە قەیرانی کۆچبەرانی ساڵی 2015ەوە، بەهۆی دژایەتی وڵاتانی دیاریکراوەوە، بەتایبەتی لە ئەوروپای ڕۆژهەڵات و ناوەڕاستەوە بۆ هەر نیشتەجێکردنەوەیەکی زۆرەملێ، پێشنیارەکە هەوڵ دەدات هاوسەنگییەکە بۆ ڕازیکردنی وڵاتانی یەکەم وەک ئیتالیا، یۆنان، ماڵتا و ئیسپانیا، کە داوای دابەشکردنی باشتری یەکێتی ئەوروپا دەکەن.
بەڵام وڵاتانی دیکەی وەک فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەلجیکا و هۆڵەندا، گلەیی لە چوونەژوورەوەی دووەم دەکەن، واتە پەنابەران کە دوای جێبەجێکردنیان لە وڵاتێکی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، یا ئەوانەی کە پێویستە لەلایەن وڵاتێکی دیکەی یەکێتی ئەوروپاوە بمێننەوە و پەنجەمۆریان هەیە، وەربگیرێنەوە.
چەندین وڵات لەوانە فەرەنسا و ئەڵمانیا، لەساڵی 2019 هەوڵی دامەزراندنی میکانیزمێکی کاتییان داوە بۆ دابەشکردنی پەنابەرە ڕزگارکراوەکان، بە تێکڕایی لەنێوان وڵاتانی خۆبەخشدا، بەڵام بەهۆی پەتای کۆڤید-19ەوە، دەستپێشخەرییەکە سەرکەوتوو نەبوو، هەر لەو کاتەوە هاتنی کۆچبەران لەڕێگەی بیلاڕووس و شەپۆلی ئەم دواییەی پەنابەرانی ئۆکرانیا، کە بەتایبەتی کاریگەری لەسەر پۆڵەندا هەیە، سەلماندی کە هەموو وڵاتەکان نیگەرانن لەم پرسانەی کۆچبەران، دەڵێن، ئەوە شێوەیەکی جیاواز بەرهەم دەهێنێت، لیڤا جۆهانسۆن، کۆمسیاری ئەوروپی بۆ کاروباری ناوخۆ، پێیوابوو کە پێشوازیکردنی پەنابەرانی ئۆکرانی لە ئەوروپا گرینگی هاوکاری لە کۆچکردندا نیشان داوە، وتیشی: “ئێمە لە جەنگی جیهانی دووەمەوە مامەڵە لەگەڵ گەورەترین قەیرانی پەنابەراندا دەکەین و، بەشێوەیەکی دروست ئەنجامی دەدەین”.
بەرگریکردن لە ئەگەری کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان
هاوکات گێرهارد کارنەر وەزیری ناوخۆی نەمسا، داوایکرد سیاسەتێکی سنووری بەهێزتر بۆ ئەوروپا بکرێت و، جەختیکردەوە کە پێویستە ئازادی بزووتنەوە لەگەڵ پێداویستییە ئەمنییەکاندا هاوسەنگ بکرێت، هەروەک یەکێتی ئەوروپا باس لە سیاسەتی پەنابەران دەکات.
کارنەر لە پێش قسەکردن لەگەڵ هاوتاکانی لە وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا لە لوکسەمبۆرگ، ڕایگەیاند: “ئەوروپا کراوەیە، ئەوروپا خەڵک وەردەگرێت”.
کارنەر، وتیشی: “ئازادی بزووتنەوە گرینگە، بەڵێ ئەوە بەشێکی گرینگە لە یەکێتی ئەوروپا، بەڵام دەبێت ئاسایش مسۆگەر بکەین، کە زۆر گرینگە، چونکە کۆنتڕۆڵی سنوور لەناو یەکێتی ئەوروپادا دەکرێت لە هەندێک بارودۆخدا پێویست بێت”.
ئەڵمانیا، فەرەنسا و نەمسا، چەندین ساڵە کۆنتڕۆڵی سنووری کاتییان سەپاندووە، کە ترسی تیرۆریزمیان هەیە