KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک ،بەشداری ڤێستیڤاڵی نەتەوەکانی لە کۆپنهاگن کرد

بەرپرسی چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەڵێ، بەشداریکردنمان لە فێستیڤاڵی نەتەوەکان، بۆ دوو ئامانج بووە، هاوکات جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە بەشداربوانی فێستیڤاڵەکەیان سەرسام کردووە و تێیدا ئاڵا و نەخشەی کوردستانی گەورەیان نمایش کردووە.

هێرۆ عەزیز ئەندامی دەستەی کارگێڕی و بەرپرسی چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، بە ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، بەچەندین چالاکی بەشدارییان لە فێستیڤاڵی ساڵانەی نەتەوەکان لە کۆپنهاگن کردووە، کە تێیدا دوو ئامانجی سەرەکییان هەبووە، وەک ناساندنی کورد بە هەموو نەتەوەکان، هاوکات بە هەلێکی باشیشیان زانیوە، کە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەوێدا بناسێنن بە نەتەوەکانی بەشداربوو، بەتایبەتیش کوردانی دانیشتووی دانیمارک، کە تا ئێستا بە ناوەندەکە ئاشنا نەبوون، هاوکات سەرۆکی شارەوانی کۆپنهاگن و چەند ئەندامێکی پەرلەمان و، چەندین سیاسەتمەداری ئەو وڵاتە بەشدار فێستیڤاڵەکە بوون.

هێرۆ عەزیز، ئەوەشی روونکردەوە، کە چالاکییەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک لەو فێستیڤاڵە، بریتی بوون، لە پێشکەشکردنی خواردنی کوردەواری و، نمایشکردنی کەلوپەلی کۆنی کلتوری کوردی، هاوکات نمایشکردنی نەخشەی کوردستانی گەورە و ئاڵای هەرێمی کوردستانیش یەکێک بووە لە چالاکییەکانیان.

وەک بەرپرسی چالاکییەکانی ناوەندەکە ئاماژەی بۆ کرد، زۆر کەس هەبوون لێیان پرسیون، کە ئەوە ئاڵا و نەخشەی کوێیە، ئەوانیش بە کورتی باسی کوردستانی گەورە و هەرێمی کوردستانیان بۆ کردوون، هاوکات لە بەشێکی بەشدارییان لە فێستیڤاڵەکە، هەڵپەڕکێی کوردی بووە بۆ ئامادەبوان، ئەوەش بە جل و بەرگی رازاوەی کوردی، جەختیشی لەوە کردەوە، کە بە هەڵپەڕکێ کوردەوارییەکە جۆش و خرۆشی زیاتریان بە ئامادەبوان بەخشیوە و، بوونەتە جێی سەرنجی هەموو نەتەوە بەشدارەکانی فێستیڤاڵەکە، تا ئەو رادەی هەموان بەشداری هەڵپەڕکێکە بوون و، زۆرێک لە نەتەوەکانی بەشدار بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیان راگەیاندووە، کە ئێوە زۆر جیاواز بوون.

جێی باسە، فێستیڤاڵی نەتەوەکان، لە شارەکانی دانیمارک ساڵانە لە وەرزی هاویندا ساز دەکرێن و، چەندین نەتەوەی جیاواز بە چالاکی کلتوری خۆیان بەشداری تێدا دەکەن، بۆ ئەمساڵیش کورد لەڕێی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، ئۆکرانی، ئەفغانی و پاکستانی و نیپاڵی و، سۆماڵی و دانیمارکی و، چەندین نەتەوەی دیکە بەشدار بوون.

___

دوو کۆڵبەر بریندار دەکرێن و تەندرووستی یەکێکیان ناجێگیرە

KDC

هەولێر : تاهیر هەورامی پێشوازی لە بەرپرسی کاروباری ئافرەتانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دانیمارک کرد

nusar1

“شانێک بەبن باری نیشتمانەوە” لە پەرتووکخانەی کۆنگرێس

KDC
KDC

FREE
VIEW