KDC

یۆنان: زیاتر لە 100کۆچبەر ڕزگارکراون و 4کۆچبەریش بێسەرو شوێنن

ڕۆژی یەکشەممە 19ی ئەم مانگە، پاسەوانی کەناری یۆنان 108 کۆچبەریان ڕزگار کرد، ئەوەش دوای ئەوەی بەلەمەکەیان لە دوورگەی دێلۆسی دەریای ئیجە لە لێواری نقومبووندا بوو و، چوار کەسیش لەسەر کەشتییەکە بێسەروشوێن بوون.

دەستەڵاتدارانی یۆنانی بەیانی ڕۆژی یەکشەممە، 19ی مانگ، پەیوەندیەکی لەناکاوی کۆچبەرانیان وەرگرت، کە بەلەمەکەیان لە دوورگەی دێلۆسی دەریای ئیجە نوقمبووە، بەگوێرەی گەواهی ڕزگاربووەکان، 108 کۆچبەر ڕزگارکران، لە کاتێکدا چوار کۆچبەر لەسەر هەمان بەلەم بێسەروشوێن بوون.

کۆچبەران لەسەر بەلەمەکە هێلەکی ڕزگاری ژیانیان لەبەر نەکرد بوو، دەستەڵاتداران جەختیان کردەوە سەرەڕای خراپی دۆخی کەش و هەوا، کۆچبەرانیان رزگارکردووە.

بەگوێرەی سایتی مهاجر نیوز، هەرچەندە دەستەڵاتدارانی یۆنان لە سەرەتای ئەمساڵەوە 40 هەزار کۆچبەریان دەستگیرکردووە، چ لەڕێگەی دەریاوە لە کەنارەکانی تورکیاوە بۆ دوورگەکانی یۆنان، چ لە ڕووباری ئیڤرۆسەوە بە نایاسایی پەڕیونەتەوە.

لەگەڵ گرژی پەیوەندییە دبلۆماسییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان، هەروەها بەردەوامبوونی تۆمەتبارکردنی یەکتر لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانی مافی کۆچبەران و، بڕیاری دەستەڵاتدارانی یۆنان بۆ دروستکردنی دیواری سنوور بە درێژایی هەرێمی ئەفرۆس بەردەوامە.

لەساڵی 2015ەوە زیاتر لە 1 ملیۆن کۆچبەر لە تورکیاوە گەیشتوونەتە یۆنان، کە زۆربەی کۆچبەران لەو ڕێگایەوە بۆ وڵاتانی دیکەی ئەوروپا ڕۆیشتوون، هەرچەندە لەساڵی 2016دا تورکیا سنوورەکانی خۆی بە درێژایی ڕێگای باڵقان داخست، ئەوەش لە دوای ڕێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا، بۆ ئەوەی ڕێگری کۆچبەران بەرەو ئەوروپا بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانە بە هەزاران کۆچبەر لەڕێگەی وشکانی و دەریاوە، بەرەو سنوورەکانی یۆنان کۆچ دەکەن.

سۆران حەسەن

___

دوو هاوڵاتی کوردی ڕۆژهەڵات دوای گەڕانەوەیان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن ئێرانەوە دەستگیردەکرێن

nusar1

36 ساڵ بەسەر بۆردوومانی کەمپی زێوە تێدەپەڕێت.

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد وێبنارێکی بۆ وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سازکرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW