KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان: هەفتانە نزیکەی 800پەنابەری سوری لە تورکیاوە دەگەڕێنەوە

لەدوای ئەوەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا بە نیازبوو 3,5ملیۆن ئاوارەی سوریا بە زۆر بگەڕنێتەوە ،وبەپشتیوانی نێودەوڵەتی لە باکوری ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە بەدروستکردنی چەندین کۆمەڵگای زۆرە ملێ ،و بە ناوی ناوچەی ئارام دروستبکات .

لەبەرئەوەی کۆچبەران هەر جار بە هۆکارێک دەبنە قوربانی سیاسییەکان و لە گەمەو گرژییەکانیان وەک هۆکارێک بۆ یەک لاکردنەوەی کێشەکانیان بەکارییان دێنن ،ئەمەش ڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی و ناحکومییەکانی پارستنی کۆچبەران و مافەکانی مرۆڤ نیگەران کردووە

لەمبارەوە تاکیس تیۆدۆریۆکس وەزیری پاراستنی سڤیل یۆنان پێشترڕایگەیاند، کە وڵاتەکەی ڕێگە بە هیچ کەسێکی نایاسایی بۆ ناو یۆنانەوە نادات ،لە ڕێگەی دەریایی ئیجە و یان لە ڕێگای وشاکانی سنووری خاک لەگەڵ تورکیا بێت
ئەمەش پەنابەرانی سوریای نەچارکردووە کە ناو بەناو بگەڕێنەوە لەمبارەوە بەرپرسێکی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکرای کرد ،کە هەفتانە نزیکەی 800 پەنابەری سوری بۆ وڵاتەکەیان دەگەڕێنەوە ،لەگەڵ ئەوەی کە گرژییەکان بەردەوامەو مەترسی لە سەر ژیانی ئەوانەی دەگەڕێنەوە هەیە

ئەمەو فیلیپ لێکلێرک، نوێنەر کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەر بەنەتەوەیەکگرتووەکان لە تورکیا ڕایگەیاند ،گەڕانەوەی پەنابەرانی سوریا بۆ وڵاتەکەیان و مەرجەکانی سوریا بۆ گەڕانەوەی ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەران دایناون ناگونجێت،بەڵام ئاماژەیی بە مەرجەکانی حکومەتی سوریا بۆ گەرانەوەی ئاوارەکان نەکردووە
تورکیا میوانداری نزیکەی 3.7 ملیۆن پەنابەری سوری کردووە ،کە گەورەترین پەناگەی پەنابەرانی جیهانە ،بەڵام
حکومەتەکەی ڕەجەبی تەیب ئەردۆگان سەرۆک کۆمار ڕایگەیاند کە بەنیازە نزیکەی 1 ملیۆن پەنابەری سوری لەو کۆمەڵگانە نیشتەجێبکات بکات کە بەناوی ناوچەی ئارام لە باکوری ڕۆژئاوایی ئەو وڵاتە وەک پشتێنی ئەمنی بەکاریان بهێنێت

سۆران حەسەن

___

ناوەندی سوید کۆبونەوەیەکی گشتیان سازکرد

nusar1

حەمەڕەشید هەرەس: نیگەرانم کوردێ لە تاراوگە هونەرێ پێشکەش دەکا، بە ناوی ئەو وڵاتەی کوردستانی پێوە لکێنراوە دەناسرێت

KDC

بۆ یەکمجار ڕوسیا بە موشەکی ژێردەریای ئۆکرانیا بۆردومان دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW