KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان سەرکۆنەی سیاسەتی یۆنان لەبارەی کۆچبەرانەوە دەکات

ماری لاولۆر نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە یۆنان سەرکۆنەی سیاسەتی کۆچبەرانی ئەو وڵاتە دەکات ،بە دروستکردنی فەزایەکی ترس لە نێوان کۆچبەران و ڕێکخراوە مرۆیی و مافی مرۆڤ ،داوای ئاسایش و ڕێزلە بڕیارەکانی پاراستن و مافی کۆچبەران دەکات

ماری لاولۆر نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داوای حکومەتی یۆنان بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە نێوان 13بۆ 22مانگی شەش لەو وڵاتەبووە ،داوای لە حکومەت یۆنان کرد ،کە مافی کۆچبەران پارێزراوبێت و ڕێزلێبگیرێت
ئەمەو لاولۆر ڕایگەیاند ،ئەم رەفتارەی ئێستای حکومەتی یۆنان بەرامبەر کۆچبەران کە زیاتر سەرنجیان لەسەرە ،لە بارەی ئاسایش و چارەسەرێکی نادروستیان بۆ کۆچبەران هەیە
سەرکۆنەدەکەین

لەدرێژەدا ڕونیکردەوە ،ئەو کارانەی دەسەڵاتداران بە دروستکردنی ،فەزایەکی ترس لە نێوان کۆچبەران و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ رەتدەکەینەوە و دەبێت مافی کۆچبەران پارێزراوبێت ،چونکە ئەوانە لە جیهانی جەنگ و ململانێکانەوە کۆچیان کردووە نەک وەک تاوانبار هەلسوکەوتیان لەگەڵ بکرێت ،هەر سیاسەتێکی چەوت بەرامبەر کۆچبەران سەرکۆنە دەکەین ،لە ئێستادا پارێزەرانی مافی کۆچبەران لە ژێر فشارێکی زۆردان ،چونکە ئەوانن ڕێگری لە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران دەگرن

بەڵام زۆرێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەسەڵاتدارانی یۆنان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بەنایاسایی کۆچبەران دەگەڕنێتەوە بۆ ناو ئاو ،یان بۆ تورکیا ،لەگەڵ ئەوەی ئەسینا بەردەوام نکۆڵی لێ دەکات

جێی ئاماژەیە لە هەڵبژاردنی سێ ساڵ پێش ئێستا، حکومەتی پکیریاکۆس میتسۆتاکیس بەڵێنی پارێزگاریکردنی سنورەکان لە کۆچبەران کرد بە هاوکاری پاسەوانانی سنوور ،و هێزی دەریایی ئەوروپا سنورەکانی خستە ژێر چاودێری ورد بەتایبەت سنووری خۆی وڵاتە لەگەڵ تورکیا بەهێز کردووە
حکومەتی چەندین جار ستایشی ئەو سیاسەتەی کردووە کە یارمەتی کەمکردنەوەی ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی داوە کە دەگەنە یۆنان، کە یەکێکە لە دەروازەکانی کۆچبەران بۆ یەکێتی ئەوروپایە ،هەروەها ڕێگرکردن لە ڕۆژنامەنوسان و ڕێکخراوەکان بۆ سەر سنوور بەناوی ناوچەی مەترسیدار ،کۆچبەران لە ژێر سیاستەی گرژییەکانی نێوان یۆنان و تورکیا بوونتە قوربانی لە ژێر فشار و بەناوی جیاواز دیپۆرتی ناو ئاو و یان تورکیا دەکرێنەوە

سۆران حەسەن

___

ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمیناری ناساندنی کتێبک کرد 

KDC

فەدراسیۆنا کۆمەلێن کوردستانی ل ئەلمانیا ساڵڤەگەرا رێفراندۆما سەربخۆبونا کوردستانێ بیرۆز کرد.

nusar1

کۆبانێ، هەزار و ٤٦٤ کەس بەئاوی پیس ژەهراوییبوون

KDC
KDC

FREE
VIEW