KDC

بەهەزاران هاوڵاتی ئەفغانی بە شێوەیەکی یاسایی بۆ ئەڵمانیا دەگوازرێنەوە

چاوەڕێدەکرێت حکومەتی ئەڵمانیا بە هەزاران ئەفغانی وەک پەنابەر وەربگرێت ،ئەوەش پاش ڕێکەوتنی حکومەتی ئەڵمانیا لەگەڵ حکومەتی پاکستان بۆ گواستنەوەی ئەو هاوڵاتییە ئەفغانیانەی کە لەگەڵ هێزەکان و ڕێکخراوەکانی ئەڵمانیا وەک وەرگێر یاخود وەک کارمەند کاریان کردووە

ئەنالینا بیربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند،بەپێی ڕێککەوتن لەگەڵ حکومەتی پاکستان پێشبینی دەکات زۆر لە کەسانەی کە پێویستە ژیانیان پارێزراوبێت ،لە ئەفغانستانەوە بۆ ئەڵمانیا بگوازرێنەوە

لەمبارەوە بیربوک لە بەرلین ڕایگەیاند ،یەکەمین جار هەزاران ئەفغانی لە پاکستانەوە بۆ ئەڵمانیا بەشێوەیەکی یاسایی لە پێناو پارێزگاریکردنی لە ژیانیان و ئەوانەن کەلەگەڵ سوپاو ڕێکخراوەکانی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان وەک وەرگێر یان کارمەند کاریان کردووە

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕوونیکردەوە کە ئەو بەڵێنانەی لەلایەن حکومەتی ئەڵمانیاوە دراوە دەتوانن لەپێشەوەی سوودمەندانی ئەو ڕێککەوتنە بن و ئاماژەشی بەوەدا کە بەرلین داتای تایبەتی خۆی هەیە و ڕێگەدەدات بەزووترین کات ئەو کەسانە لەپاکستانەوە بۆ ئەڵمانیا بگوازرێنەوە
بەپێی سایتی دی ڤی هەنگاوی یەکەمی حکومەتی ئەڵمانیا بە گواستنەوەی 21هەزار ئەفغانی دێت ،کە بەرلین بەڵێنی پارێزگاریکردنی ژیانیانی داوە. بە زوترین کات ئەو بەڵێنە جێبەجێدەکرێت
ئەڵمانیا 75٪ ی فەرمانبەرە ناوخۆییەکانی پێشووی وەرگرتوە کە بۆ سوپای ئەڵمانیا کار یانکردووە و نزیکەی 50٪ ی ئەو خەڵکە تایبەتەی پێویستیان بە پاراستن هەیە وەرگیراون

بەپێی داتایی حکومەتی ئەڵمانیا لە سەرەتایی ئەمساڵەوە نزیکەی 12هەزار ئەفغانی بۆ ئەڵمانیا گواستراونەتەوە ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت تا تەواوی ئەوانی ژیانیان لە مەترسیدایە بەپێی ڕێکەوتنی نوێ دەگوازرێنەوە

سۆران حەسەن

___

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

nusar1

ساڵی نوێ و یاسای نوێ ،ژیان لە سویسرا

nusar1

ئیسرائیک بەجێبەجێکردنی سزا نێودەوڵەتییەکانی دژ بەمۆسکۆ پابەندە

nusar1
KDC

FREE
VIEW