KDC

یۆنان:کۆچبەرانی کامپی سامۆس ئازارەکانیان لە دارستانەوە بۆ زیندان درێژەدەدەن

یۆنان:کۆچبەرانی کامپی سامۆس ئازارەکانین لە دارستانەوە بۆ زیندان درێژەدەدەن

ناوەندی داخراوی کامپی نوێی پەنابەران لە دورگەی سامۆسی یۆنان ،زیندانێکی دەورە دراو بە دیواری تەلەبەندی بەرز لە ژێر چاودێرییەکی وردی 24کاتژمێری ،لەگەڵ وەرگرتنی پەنجەمۆر و ناسنامەی کەسایەتی بەبەراورد بە ژیانی دارستان هەرچەندە هیچ پێداویستیان نەبووە ،بەڵام ئازادبوون

ئەم کامپە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا بەگوژمی 43ملیۆن یۆرۆی بۆخەرجکراوە ،نزیکەی 3000کەس دەگرێت و ،بەباشترین کەل و پەلی سەردەمیانە بە دەرگایی موگناتیس بە شێوەیەکی ڕێک دروست کراون ،ئامانج لەم کامپە کۆکردنەوەی کۆچبەران پەناگەیەکی بۆ ژیانیان بەڵام لەژێر چاودێری وردی 24کاتژمێری ،کەلەلایەن هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و تایبەتی یۆنانی دەرورە دراون پارێزگاریان لێدەکرێت
مەبەست لەم دامەزراوە جێگرتنەوەی کامپی چادری ،کە ناوەندی گشتی پەنابەران کە دورگەی دەریای ئیجەیە بوو ،کە لە ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوە لەدورگە کە ژمارەیەکی زۆر ی کۆچبەران تێدابوو ، دورگەی لێسبۆس گەورەترین پردی پەڕینەوەی کۆچبەرانە بۆ  ئەوروپا، زۆرترین کۆچبەرانی ئاسیا وەک وڵاتانی ئێراقی، ئەفغانی و سوری لەو کامپەدا دەژیان .
بەپێی ئەوەی پەیامنێرانی مهاجر نیوز لە دورگە بوون ،بەڵام ڕێگایان پێنەدراوە لە نزیکەوە ڕوماڵی ناو کامپی پەنابەرانی سامۆس بکەن ،بەڵام بەچاوی خۆیان و لە دوورەوە بە وێنەی کامپەکەیان بڵاو کردۆتەوە ،لە پێگەیەکی سەربازی تۆکمە دەچێت ،پەنابەران ناتوانن بە ئازادی ئەو کامپە بەکاربهێنن یاخود بژین
لەگەڵ کردنەوەی کامپی CCACلەلایەن ڕێکخراوەکان ڕەخنەیان لێگیراوە ،لەوبارەوە ڕێکخراوی پزیشاکانی بێ سنور لە کردنەوەی کامپەکە پێش وادەی خۆی نیگەرانی دروستکردبوو ،چونکە کاتی کردنەوەکە لەسەرەتای پەتای کۆرۆنا وەک زیندانێک وێنا
دەکرا ،کە مافی کۆچبەران پارێزراو نابێت ،لەگەڵ ئەوەشدا هیچ پزیشکێک یان بنکەیەکی تەندروستی بوونی نییە و لە نەخۆشخانەی دورگەکەش هیچ بەشێکی تایبەت بە کۆچبەران دیارینەکراوە

بەڕێوەبەرانی سەنتەرەکە لە کاتژمێر 8 ی ئێوارەوە قەدەغەی هاتووچۆ دەسەپێنن و دانیشتوانیش پێویستیان بە کارتی پەنابەری هەیە، کە هەندێکیان خاوەنداری ناتوانن بکەن، چونکە نرخی ئەو کارتە 100یۆرۆیە ، ئەوانە ناتوانن کرێی پەنابەری دابین بکەن

لە راپۆرتێکی ئەنجومەنی پەنابەرانی یۆنانی و ئۆکسفامدا، لە ڕاپۆرتێکدا باسی گەنجێکی ئەفغانی دانیشتووی سامۆس دەکات دەڵێت «من تەنها دەمەوێت بڕۆم بۆ دەرەوە، بەڵام نەیانهێشتووە بڕۆمە دەرەوە من لێرە بەندکراوم من پێم باشترە لە کامپی پێشوو بم، بەلایەنی کەمەوە لەوێ ئازاد بووم، لە قەفەزێکدا نەدەژیام، بۆ هەر جێگایەک بڕۆشتمایە ئازاد بووم »

جێی ئاماژەیە کامپی پێشوو شوێنێکی گەرم بوو، بۆ میوانداری نزیکەی 650 کەس دروست کرابوو، و لە ماوەی پێنج ساڵ دا میوانداری زیاتر لە 7000 کەسی کرد . زۆرێک لە پەنابەران لەو چادرە کاتیانەدا ژیانیان دەکرد ،کە لە هەلومەرجێکی نامرۆڤایەتی دەژیان.

سۆران حەسەن

___

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :2چالاکوانی سیاسی سزای سێدارە و 20هاوڵاتی سزای بەندکرانیان بەسەردا سەپێندراوە

nusar1

ترامپ هێرش دەکاتە سەر بایدن «ئەو باش نییە تەوقە لەگەڵ هەوا دەکات»

nusar1

نەقیبی سەندیکای پارێزەران میسر لەناو هۆڵی دادگا کۆچی دوایی دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW