KDC

کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی بەشەکان و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک کۆبوونەوە

بە بەشداری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و جێگری سەرۆک و بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک و، بەرپرسانی چەند بەشێک، لە کۆپنهاگن کۆبوونەوە و، تێیدا چەندین پرس و چالاکی گفتوگۆیان لەسەر کران.

ئەمڕۆ رێککەوتی 26ی6ی2022 لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک، بەسەرپەرشتی ئیسماعیل کامل سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و، بە ئامادبوونی هەورامان عەلی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن و، یاد ئەمین ئەندامی دەستەی چاودێر و، سازان گرون بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دانیمارک، کۆبوونەوەیەکی فراوان ئەنجام درا و تێیدا کۆمەڵێ لە کەسایەتی و ئەندامانی ناوەند و ئەندامانی پارتە سیاسییەکان بەشداری بوون.

لە میانەی کۆبوونەوەکەدا فیچەرێکی تایبەت لەسەر کاروچالاکی و پڕۆژەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ ئامادەبوان پەخش کرا و، دواتر ئیسماعیل کامل لەسەر کاروچالاکییەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی وتارێکی پێشکەش کرد، پاشان هەورامان عەلی جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، پرسی ناوەند و پڕۆژەکانی زمان و هونەری و کۆکردنەوەی پزیشکان و بە شێوەیەکی گشتی لەسەر پڕۆژەکان وتاری خۆی پێشکەش کرد، هەروەها یاد ئەمین ئەندامی دەستەی چاودێر، کورتەیەکی لەسەر هەندێ پرسی تایبەت وتارێکی پێشکەش کرد، پاشان هەریەکە لە روبار حەسەن بەرپرسی پڕۆژەی هونەرمەندان و دکتۆر شۆڕش مورادی و بژار سەعید، وتاری خۆیان لەسەر پڕۆژە هونەری و پزیشکی و وەرزشی دا.

جێی باسە، بەشداربوانیش بە چەند پرسیار و پێشنیارێک بەشداری کۆبوونەوەکەیان کرد و سەرنجەکانیان بە هەند وەرگیران.

___

سوید: ئەندامی لیژنەی ڕاگەیاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی فرێدریک مالم دەکات

nusar1

کەنەدا: ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ئۆتاوا بەشداری لە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دژی کوشتنی ژینا ئەمینی دەکەن

nusar1

بەریتانیا:پەرلەمانتارێکی موسڵمان ،دەڵێت بەهۆی ئاینەکەیەوە لە پۆستێکی وەزاری دوورخرایەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW