KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان : زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر پێویستیان بە نیشتەجێبوونی هەمیشەی هەیە

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی پەنابەرانی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر ساڵی داهاتوو پێویستە خانووی هەمیشەییان بۆ دابین بکرێت ،بە تایبەت ئەوانەی کەلە خێمەکاندا نیشتەجێن و ناتوانن بۆ شوێنگای خۆیان بگەڕێنەوە
لەمبارەوە شابیا مانتۆ وتەبێژی کۆمسیۆنی پەنابەران ڕایگەیاند پارساڵ زیاتر لە 1,4ملیۆن پەنابەر پێویستیان بە شوێنی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی هەبوو ،بەڵام ئەم ڕێژەیە فراوان بووە ،بەهۆی سەرهەڵدانی نەخۆشییە پەتاییەکان ، زۆربونی قەیران و سەرهەڵدانی شەڕ و پێکدادانەکان ،کە ئەمانە هۆکاری زیاتری ئاوارەیی و پەنابەرانن ،بۆ ساڵی داهاتوو زیاتر لەوەی هەیە ،بەتایبەت ئاوارەکانی ئەفەریقا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێویستیان بە شوێنی نیشتەجێبونی هەمیشەیی دەبێت

پەنابەرەسوریەکان گەورەترین گروپن لەم پۆلەدا و دوای ئەوان ئەفغانییەکانن ڕاپۆرتی کۆمسیۆنی پەنابەران ئاماژەی بەوڵاتانی تری وەک کۆماری دێموکراتی کۆنگۆ ،باشووری سودان و میانمار کردووەوە
جێی ئاماژەیە ئەو پەنابەرانەی بەهۆکاری چەوساندوەی ڕەگەزی یاخود نەتەوەی بەردەوم ئازار دەچێژن پێویستیان بەچاودێری تایبەت لە وڵاتانەی تێیدا دەژین هەیە لەشوێگەی خۆیان ناتوانرێت شوێنی نیشتەجێبوونی هەمیشییان هەبێت بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی ناوبراو وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و کەنەدا لە نێوان ئەو وڵاتانە بوون کە شوێنی درێژ خایەنی پێشکەش پەنابەران دەکەن.

سۆران حەسەن

___

جۆ بایدن: هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی ئەمەریکا

KDC

پەیامی سەرەخۆشی ناوەندی ڕەوەندی کورد

KDC

شێرکۆ ئەلیاسی پاڵەوانێتی لەشجوانی جیهانی بردەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW