KDC

ئەمەریکا :46کۆچبەری نایاسایی لە بارهەڵگرێکدا گیان لەدەستدەدەن

ئەمەریکا : 46کۆچبەری نایاسایی لە بارهەڵگرێکدا گیان لەدەست دەدەن

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاژانسەکانی هەواڵی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە ،46 کۆچبەری نایاسایی لە بارهەڵگرێک دا لە ولایەتی تەکساس گیانیان لەدەست داوە

بەپێی هواڵی ناوبراو کۆمەڵە کۆچبەری نایاسایی لە گەشتێک لە مەکسیەک بۆ ئەمەریکا و لە ولایەت تەکساس بە دووری 250کیلۆمەتر لە سنوری مەکسیەک لە بارهەڵگرێکدا تەرمی 46کۆچبەری نایاساییان دۆزراوەتەوە ،هەندێکیان لە کۆچبەرانی ناو بارهەڵگرەکە ڕزگار کراون

بەپێی ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ، چارلز هود، سه‌رۆكی تیمی فریاگوزاری له‌ سان ئه‌نتۆنیۆ له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، 46 ته‌رمیان له‌ سان ئه‌نتۆنیۆ گواستۆته‌وه‌، كه‌ 240 كیلۆمه‌تر له‌ سنووری مه‌كسیكه‌وه‌ دووره‌.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تیمه‌كانیان جگه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ ته‌رمه‌كان، 16 برینداریشیان گواستۆ‌ته‌وه‌، كه‌ چواریان منداڵ بوون ، كه‌ هه‌موو ئەوانەی گواستراونەتەوە تەندروستیان باش بووە لەگەڵ ئەوەی بەهۆی گەرما و کەم ئاوی هێزیان نەبووە بەڵام هۆشیان هەبووە

بەرپرسێکی بەشی ئاگرکوژێنەوەی سان ئەنتۆنیۆ ڕایگەیاند کە کۆمەڵێک تەرمیان دۆزیوەتەوە ، کەلە تەنیشت ڕێگای شەمەندەفەرەکان لە ناوچەیەکی دوور لە کەناری باشوری شارەکە بە جێهێڵرابوون

بەرپرسی ئاگرکوژێنەوە چارلس هوود وتی، 12 لەوان گەنج بوون و چواریان منداڵ بوون، هەروەها لەشیان گەرم و وشک بووە.

هەروەها هوود وتی: “ئۆتۆمبێلەکە بارهەڵگرێکی ساردکەرەوە بووە، بەڵام هیچ یەکەیەکی ئیشی ئەی سی دیار نەبوو لەسەر ئەو ئامێرە”

سەرۆکی شارەوانی سان ئەنتۆنیۆ ڕۆن نیرنبێرگ وتی: ئەمە ی هەیە کارەساتێکی مرۆییە ،جێی نیگەرانییە ،و ئەو ٤٦ کەسەی کە مردوون «ئەوان بۆ خێزانیان هەوڵیان داوە بۆ ئەوەی ژیانێکی باشتر بدۆزنەوە”

لەبارەی دەستگیرکردنی تاوانباران بەڕێوبەری پۆلیس ویلیەم ماکمانوس ڕایگەیاند ڕوون نییە ، ئەوانەی دەستگیرکراون پەیوەندیان بە باندی بازرگانیکردنەوەکە هەیە ،بەڵام لە ژێر چاودێری و لێکۆڵینەوەدان.

جێی ئاماژەیە کارەساتی گیانلەدەست دانی کۆچبەران هەر ڕۆژە بە چیرۆکێکی ناخۆش دەست پێدەکەین ،مەرگەساتی ئەم ڕێگایە یەکێکە لە کارەساتانەی کۆچبەران ،لە ساڵی 2017دا 10 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا دوای ئەوەی لە ناو بارهەڵگرێکدا گیریان خواردبوو ،هەروەها لە ساڵی 2003دا، 19 کۆچبەر لە بارهەڵگرێکی ڕێگای خێرای باشووری ڕۆژهەڵاتی سان ئەنتۆنیۆ گیانیان لەدەستدابوو

سۆران حەسەن

___

تاهیرهەورامی سوپاسنامە ئاڕاستەی بەشێک لە ڕاگەیاندنکارانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەکات

nusar1

‌هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی : بە 14 مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد

KDC

چوار بەیەک گەیشتنی گرنگ ئەمشەو لە گروپەکانی جامی ئەوروپا

KDC
KDC

FREE
VIEW