KDC

ئیسپانیا بەڵێنی هاوکاری تەواوی بۆ لێکۆڵینەوەی کوشتنی 23کۆچبەر لە ڕوداوەکانی میلیا دەدات

ڕووداوەکانی ناوچەی میلیای سەر بە ئیسپانیا لە باکووری ئەفریقا، سەرکۆنەی نێودوڵەتی بە دوادا هات، کاتێ هێزەکانی پۆلیسی ئیسپانیا و مەغریب بەهەموو شێوەیەکی نادروست ڕووبەرووی نزیکەی دوو هەزار کۆچەبەری ئەفریقا بوونەوە، کە دەیانویست خۆیان بگەیەننە سنووری یەکێتی ئەوروپا و، لە ئەنجامدا نزیکەی 23 کۆچبەر گیانیان لەدەستدا و، بە سەدانیشان لێ دەستگیرکردن.

ئەمەش بووە هۆی لێکەوتنەوەی دەنگی ناڕەزایەتی ڕێکخراوە ناحکومییەکان و وڵاتانی دیکە، لە خۆپیشاندانێکی ڕێکخراوەکانی پارێزگاری لە کۆچبەران و کۆمەڵگەی مەدەنی لە مەدرید و، لە سەنتەری شار، چەندین هاوڵاتی خۆیان بە زەویدا دابوو، وەک پشتگیرییەک لەو کۆچبەرانەی میلیا، گەیاندنی ڕەفتاری پۆلیس دژ بە کۆچبەران بە ڕای گشتی،
هەوروەها موسا فەقێ محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەفریقا ڕایگەیاند، ئەو کارەی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی میلیای ئیسپانیا دژ بە کۆچبەران سەرکۆنە دەکەین، بەکارهێنانی توندوتیژی و بەکارهێنانی کاری نەشیاو دژ بەکۆچبەران، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دەیان کۆچبەر و برینداربوونی سەدان لێیان، جێگای قبوڵکردن نییە و داوای لێکۆڵینەوەیەکی گشتی لەو بارەوە کرد، تا سەرپێچیکەران سزابدرێن، هەر لە توییتێکدا بڵاویکردەوە: “لە ناخی دڵمەوە و نیگەرانی دەردەبڕم سەبارەت بە هەڵسوکەوتی توندوتیژ و ڕیسواکەری دژ بە کۆچبەرانی ئەفریقا، کە هەوڵیان دەدا سنوورێکی نێودەوڵەتی نێوان مەغریب و ئیسپانیا ببەزێنن”.

لەژێر گوشاری ڕێکخراو و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، حکومەتی ئیسپانیا بەڵێنی هاوکاری تەواوی داوە بە لێکۆڵینەوەکان سەبارەت بە گیان لەدەستدانی 23 کۆچبەری ئەفریقا، کە لە مەغریبەوە هەوڵی چوونە ناوچەی میلیای ئیسپانیایان دابوو.

پێدرۆ سانچێز سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ڕۆژی چوارشەممە بەڵێنیدا بە حکومەتەکەی هاوکاری تەواوی لێکۆڵینەوەکان لە بارەی گیان لەدەستدانی 23 کۆچبەری ئەفریقی بکات، کە هەوڵیان دەدا بچنە ناو ناوچەی میلیای ئیسپانی لە خاکی مەغریب.

سۆران حەسەن

___

کوردێک بووە سەرۆکی پەرلەمانی ئیسرائیل

KDC

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبنارێک لەسەر سۆشیالمیدیا ڕێکخست

nusar1

بەریتانیا کاتی هەڵوەشەندنەوەی پابەندبوون بەدەمامک ڕاگەیاند

KDC
KDC

FREE
VIEW