KDC

سویسرا: کۆچبەرانی تۆمارنەکراو لە شاری زیورخ هەلێکیان بۆ مافی پەنابەری دەبێت ؟

کۆچبەران لە وڵاتی سویسرا بەهۆکاری جیاواز لە بارەی کێشەی خێزانی یاخودڕاپۆرتی تاوانێکی ئەستەم و چەندین هۆکاری تر کۆچبەران خۆیان تۆمار نەکردووە بەکورتی ( بە ڕەش دەژین) ،ژمارەی ئەم کۆچبەرانە زۆرن ژمارەیان بەپێی مەزندەی دەسەڵاتداران لەسەرجەم کانتۆنەکانی وڵاتی سویسرا نزیکەی 100هەزا ر بۆ 300هەزار کەس دەبێت ،تەنیا لە شاری زیورخ کە گەورەترین شاری سویسرایە نزیکەی 10هەزار کۆچبەری تۆمارنەکراو کەبە Sans Papiers ناودەبرێن دەژین
لە کارێکی شایستە دوای ئەوەی لە نیۆرک هەلی ژیان بە کارتی شارەکە ناسراوە بۆ کۆچبەران دابین کرا ،پرسیار لەلای دەسەڵاتدارانی زیورخ هاتە کایەوە ،بۆ لە نیۆرک نا لە زیورخ لەڕێی دەنگی خەڵک و لەسەر ئاستی شارەکە مانگی ڕابردوو بە جیاوازییەکی کەم توانی دەنگی( بەڵی بۆ کارتی زیورخ )سەرکەوتنی بەدەست هێنا
کارتی زیورخ بۆ هەموو ئەو کۆچبەرانەیە بە هۆکاری جیاواز لەو شارە دەژین و هێچ ناسنامەیەکی یاساییان نییە هۆکارەکانی
لەدەست دانی مافی پەنابەری دوای چەندین رەتکردنەوە
کێشەی کۆمەڵایەتی یاخود خێزانی بە دابران یاخود جیاکاری نێو خێزانەکان بووبێت
هاتنی بە ناوی گەشتیار نەگەرانەوەی یاخود ماوەی کارکردنی تەواو کردووە نەگەراوتەوە دوای ئەوەی مافی مانەوەی بۆ نوێنەکراوەتەوە
کێشەی پەراوی تاوانێکی و دەستبەردای نەبوون بە یاساوە
ئەو کۆچبەرانەش لە ڕێی وشکانی لە وڵاتانی دراوسێ هاتوون خۆیان تۆمار نەکردووە
لەئێستادا دەتوانن ببنە خاونی کارتی شاری زیورخ لە پاش خۆتۆمارکردنیان هەلکیان بۆ ژیانی ئاسایی بۆ دەگەڕێتەوە

بەبێ ئەوان سویسرا دەبێتە وڵاتێکی جیاواز؟

ئەم پرسیارە لە ناوەندی کارەکانی فیلمێکی دیکۆمنتاری لە سەر ژیانی ئەوانە Sans Papiers ناسراون رەنگدەداتەوە،کاری ماریان پلێچەر دەرهێنەری بە ناوبانگی سویسری ،نوسەری کتێبی نوێ کە باس لە ژیانی کۆچبەرانی نایاسایی لە وڵات دەکات ،کەوەک خزمەتگوازی پاکەرەوەی شار لەسەرانسەری وڵات دا کار دەکەن پیشان دەدات و دەڵێت وڵات بەبێ ئەو کۆچبەرانە کە پاکی ڕادەگرن دەبێتە وڵاتێکی جیاواز ؟

بەپێی ڕاپۆرت سایتی مهاجر نیوز ،زۆرێک لەوانە Sans Papiers ەکان بۆ دەربازبوون لە ناکۆکی یان هەژاری وڵاتەکانیان بجێهێشتووە ، و لە سویسرا نیشتەجێ بوون. ڕێگاکانی کۆچکردن بۆ کاری شارەزا بەڕوویاندا نەکراوەتەوە و لەئەنجامدا بەنایاسایی لەسویسرا نیشتەجێ بوون بەڵام سەرەڕای ئەوەی مافی نیشتەجێبوونیان نەبوو، بەڵام بەبێ ئەوان ئابووری وڵات تێکدەچوو،ئەم بەشە لە کۆچبەران زۆر کاری بیناسازی ،کێلگە کشتوکاڵییەکان و خاوێنکردنەوە لەسویسرا دەکەن ، زۆربەی کات لە بەرامبەر پارەیەکی کەمدا لەپێناو ڕاگرتنی هەلی کاردنیان کاردەکەن

ئایا کارتی شاری زوریخ باری یاسایی ئەو پەنابەرانە دەگۆڕێت کە کەیسەکانی لە کتێبی پێلچەردا پێشکەش کراون؟ نەخێر.. ئەمە ئەو شتەیە کە پیتەر نیدرۆست، ئەندامی کۆمەڵەی کارتی شار، دانی پێدا دەنێت. بەڵام پیتەر کە وەک پارێزەرێک لە زوریخ کار دەکات بە ریپوبلیکی ڕاگەیاندووە ،کە ئەو کارتە لانی کەم پەنابەرە بێ بەڵگەنامەکان وەک قەوارەیەکی ڕاستەقینە و بەشێک لە دانیشتوانی شارەکە دەناسنێتەوە

سۆران حەسەن

___

سەرۆکی ئەڵمانیا دۆکیومێنتی بەخشینی  وەزیرەکانی مێرکل ڕادەست دەکات

KDC

ئەمەریکا هاوکاری دیکەی جیاوازی ئۆکرانیا دەکات

nusar1

ڕۆژهەڵاتی کوردستان :دوو پەنابەری کورد دوای دیپۆرتکردنەوەیان لە تورکیاوە چارەنوسیان نادیارە

nusar1
KDC

FREE
VIEW