KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویج ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئەو وڵاتە دەکات

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر ئەو وڵاتە دەکات، کە شەوی شەممە ٢٥ی حوزەیران لە شاری ئۆسلۆ کرا و، ٢ کەس کوژران و ٢١ کەسیش بریندار بوون.

ئەو ڕووداوە تیرۆریستییەی نەرویج لە دوای هێرشە تیرۆریستییەکەی ٢٢ی تەمموزی ٢٠١١ بۆ سەر کەسانی بێتاوان، لە هەمووی قورستر بووە.

بە داخەوە لە یەکێک لە ئاشتیخوازترین وڵاتانی جیهان هێرش کرایە سەر ئازادی و فرەچەشنی و، ئێستا دیسانەوە نەرویج لە ماتەمینیدایە.

جێگای داخە کە پەلاماری ئاشتی و ئازادی درا و فرەچەشنی و لێبوردەیی هێرشی کرایە سەر.

شیاوی باسە، دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی ئامانجی ئێمەن، کە ئێمەی کورد خەباتمان بۆ کردووە و، ئێستاش بەردەوام خەباتی بۆ دەکەین، ئێمەی کورد کە نەتەوەیەکی چەوساوەین، بە باشی ئاگاداری چەوساندنەوەی ئەو خەڵکانەین، کە لەلاێەن گرووپە بەناو ئایینییە دژە دیموکراسی و توندڕەوەکانی وەک داعش و هێزە تاریک پەرستانێكین، کە تەحەمولی ئاشتی و ئازادی ناکەن و دەیانکەنە ئامانج.

پاڵنەرەکانی پشت ئەو ڕووداوە دڵتەزێنەوە هەرچییەک بێت، ئێمە وەک ناوەندی ڕەوندی کوردستانی-نەرویج، ئەو ڕووداوە تیرۆریستییە شەرمەزار دەکەین. بیرمان لەگەڵ کەسوکار و بریندارەکان و هەموو ئەو کەسانەدایە کە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

جێگای ئاماژەیە، بە داخەوە لەبەر ئەوەیکە هێرش بەرەکە کورد بووە، هەر زوو لەلایەن لۆبی داگیرکەرانی کوردستانەوە، هەوڵی ئەوە درا ئەو کردەوە تیرۆیستیە بەسەر کوردا بشکێننەوە. بۆیە ئێمە وەک ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەرویج، هەموو هەوڵ و تواناکانی خۆمان خستەکار بە دەرکردنی ڕاگەیەندراو و پەیوەندی بە میدیا و سیاسەتوانانی نەرویجی کرد، تا لەو ڕێگەوە بە کۆمەڵگەی نەرویج بسەلمێنین، کە کورد دژی ئەو جۆرە کردەوانەیە و نەتەوەیەکی دیموکرات و ئاشتیخوازە.

لەو پەیوەندیەشدا مەسعوود ناسری، کە خۆی ئەندامی چالاکی یەکێک لە سەرەکیترین پارتەکانی نەرویجە و، هاوکات وتەبێژی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی-نەرویجە، لە ڕۆژنامەی “کلارتاڵە”ی ئەم وڵاتەدا و لە وتارێکدا کە ڕەنگدانەوەی بۆچوونی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بوو، بۆ کۆمەڵگەی نەرویجی ڕوونکردەوە، کە کوردستان و کورد دژی ئەو جۆرە کردەوە نامرۆڤانەیە و، رەوەندی کوردستانیش لە نەرویج، هاوخەمی نەرویجی ماتەمینە، کورد بەگشتی ئاشتیخوازە.

___

پەیامی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان

KDC

بانگهێشتنامەیەک لە ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردسانییەوە

nusar1

ئەمەریکا ڕێگا بە بەکارهێنانی چارەسەری (حەبی فایزەر) دژ بەکۆرۆنا دەدات

nusar1
KDC

FREE
VIEW