ئەمڕۆ یەک شەممە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ڕێکخراوی کانگا بڕوانامەیان بەسەر بەقوتابیان بەشداربووی خولی فێربونی زمانی کوردی دابەشکرد
لە درێژەی کاروچالاکییەکانیاندا و بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ساڵی خوێندنی 2021 – 2022، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی_بەریتانیا و رێکخراوی کانگا، بڕوانامەیان بەخشیە ئەو منداڵە کوردانەی بەشداربووی خولی فێربوونی نووسین و خوێندنەوەی زمانی کوردی بووبوون.


جێی باسە، ئەم رێزلێنانە لە دوو توێی سەیرانێکی خێزانیدا لە شاری لەندەن بەڕێوەچوو ، کە رێکخراوی کانگا و ناوەندی رەوەندی کوردستانی_بەریتانیا، پێکەوە رێکیان خستبوو لە کەشێکی کوردەواریدا بە میوزیک و سروود و گۆرانی کوردیش سەیرانەکەیان ڕازاندەوە







