KDC

یۆنان : هەزاران کۆچبەر داوای پەنابەری لە ئەڵمانیا دەکەن

بەهەزاران پەنابەری لەیۆنان ،بەهۆی باردۆخی خراپی ئەو وڵاتە داوای پەنابەری ئەڵمانیا دەکەن
وەزارەتی باخۆی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە نزیکەی 50هەزار کۆچبەری لە یۆنان ،داوای پەنابەرییان لە وڵاتی ئەڵمانیاکردووە ،کەبەپێی ئاماری کۆچ و کۆچبەرانی ئەڵمانیا تا کۆتایی مانگی پێنج 48756 کەس داوای پەنابەری ئەڵمانیان کردووە
ئەم کێسەی داوای پەنابەرییە ماوەی مانگێکە ڕاگیراوە ،بەڵام لەئێستادا تەنها 7953 کەیس بڕیاری یەکلاکەرەوەیان بۆدەرچووە

وەزارەتی ناوخۆش دووپاتیکردۆتەوە زۆربەی ئەو کەسانەی کە لە یۆنان مافی پەنابەریان پێدراوە مافی مانەوە لە ئەڵمانیاش وەردەگرن بەپێی وەزارەتی ناوخۆ لەسەدا 89 داواکاری پەنابەری بڕیاری لەسەر دراوە و پەسەند کراوە و نزیکەی 41000 داواکاری پەنابەری بە چارەسەرنەکراوی ماونەتەوە

بە پێی وتەی حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانیا، زۆربەی خێمەکانی کامپەکانی پەنابەران لە یۆنان لە دانیشتوانیان چۆڵ کراون و لە ئێستادا تەنها نزیکەی 2000 پەنابەری لێ نیشتەجێن بەپێی یاسای یەکێتی ئەوروپا، ئەوانەی کە بەدوای پاراستندا دەگەڕێن – پێشتر لە یۆنان تۆمارکراون – دەتوانن بۆ ماوەی 90 ڕۆژ گەشت بۆ وڵاتێکی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بکەن ، بەڵام ڕێگە نادرێت داوای پەنابەری لە وڵاتێکی تر بکەن ئەمە ئەو شتەیە کە دەسەڵاتدارانی پارتە ئۆپۆزیسۆنەکان بە “کۆچی لاوەکی نا ڕێک وەسفی دەکەن.

سۆران حەسەن

___

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ چەند کەسایەتی ڕۆشنبیرو ئاکادیمی کورد لەبەریتانیا کۆبووە

nusar1

سوید :ئاگر لە شوقەیەکی پەنابەران کەوتەوە

nusar1

زانکۆی گەرمیان: ئاوی باوەشاسوار بۆ خواردنەوە و کشتوکاڵ و ئاژەڵ شیاو نییە

KDC
KDC

FREE
VIEW