KDC

نەرویج:ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و ئەنەکەسە کۆبوونەوە

ڕۆژی هەینی ڕیکەوتی ٨\٧\٢٠٢٢ شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانی کورد- ئەنەکەسە سەردانی بارەگای ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە نەرویجیان کرد و بەگەرمی پێشوازی کران.
شاندی ئەنەکەسە کە پێکهاتبوون لە خاتوو ڕەنگین مێهمەت جێگری سەرۆکی ئەنەکەسە لە نەرویج، کاک عەزیز ئیبەش بەرپرسی لاوان و خۆێندکاران، و هەروەها کاک عەگید خەلەف لە لایەن دکتۆر نورەالدین خۆشناو سەرۆکی ناوەندی ڕەوندی کوردستانی لە نەرویج، مەسعوود ناسری وتەبێژ و هەروەها یاد ئەمین ڕاۆێژکاری ناوەند بەگەرمی لە بارەگای ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئوسلۆی پاێتەختی نەرویج پێشوازی کران.
هەوڵدان بو بەرەوە پێشەوەچوونی ئامانجەبەهادارەکانی ڕەوندی کوردستانی لە نەرویج، پەیوەندی و هاوکاری نێوان هەردوولا لە مەر پرسە نیشتمانیەکان،داکۆکی کردن لە سیستەمی خۆگونجاندن و ڕێزگرتن لە بەهانەتەوەیەکانی نەروێج تەوەری سەرکی ئەم چاوپێکەوتنە بوون.
شیاوی ئاماژەیە ئەم دانیشتنەی ئەمڕۆ درێژە پێدەری کۆبوونەوەی پێشووی کۆمیتەی بەڕیوەبەری ڕەوندی کوردستانی لە گەل لیژنەی باڵای ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان بوو.
لە کۆتاییدا هەردوولا ڕیککەوتن لەسەر پەیوەندی و هاوکاری و هاوئاهەنگی لەسەر پرسە نیشتمانی و کوردستانیەکان لە نێو کۆمەڵگەی نەرویج.

___

شفا بارزانی بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی نەرویج لەگەڵ ڕەوەندی کوردستانی کۆبووە

nusar1

سوید: بەهۆی بەرزبوونەوە نرخی کاڵاکان پارەی زیاتر بۆ خانەنشینان خەرج دەکات

nusar1

بۆ رێگری لە کۆچبەران، یۆنان کامرێرا و رادار دادەنێت

KDC
KDC

FREE
VIEW