KDC

سێ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی داوا لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن منداڵانی پەنابەر دەستبەسەر نەکرێن

سێ ڕێکخراوی نێونەتەوەیی داوا لە وڵاتانی ئەورپا دەکەن، کە منداڵانی پەنابەر دەستبەسەر نەکەن، چونکە کاریگەری تەندروستی و دەروونی دروست دەکات و، پێشنیاری ڕێوشوێنی جێگرەوە دەکەن.

ڕێکخراوەکانی یونسێف، کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران و کۆچبەری نێودەوڵەتی، هۆشداری بە وڵاتانی ئەوروپا دەدەن، کە دەستبەسەرکردنی منداڵان و دابڕاندنیان لە کەسوکاریان، کاریگەری تەندروستی و دەروونی لەسەر داهاتووی منداڵ دادەنێت، داوا و پێشنیاری ڕێوشوێنی گونجاو و جێگرەوە دەکەن.

لەمبارەوە باسکال مورو، بەڕێوەبەری هەرێمی ناوچەی ئەوروپا دەڵێت: «تەواوی وڵاتانی ئەوروپا گەیشتونەتە ئەو دەرئەنجامەی، کە دەستبەسەرکردنی منداڵان و دابڕاندنیان لە خێزانەکانیان چارەسەر نییە، بەڵکو منداڵ پێویستی بە ژینگەیەکی پڕ لە خۆشەویستی و خۆشگوزەرانیە، ئەمەش خێزان دابینی دەکات»


هەورەها ئەفشان خان بەڕێوەبەری هەرێمی ئەوروپا و ئاسیای ناوەڕاستی ڕێکخراوی یونسێف، ڕێکخەری تایبەتی منداڵانی پەنابەری لە ئەوروپا، دەڵێت: «منداڵانی ئاوارە بەدەر لە هەرشتێک منداڵن، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو ئەو نەهامەتیەی بە هۆی کۆچکردن و توندوتیژییەوە بەسەریداهاتووە، دواتر دەستبەسەرکردنیان بە هیچ شێوەیەک لە بەرژەوەندی ئەو نابێت، پێشلکردنی مافی و خۆشگوزەرانی منداڵانە، پێویستە بەهەر نرخێکە ئەمە ڕاگیرێت و جێگرەوەی هۆشیاری کۆمەڵایەتی پێویستە هەبێت و، لە جیاکاری نێوان منداڵان بەدوور بن».

ئۆلا هێنریکسن، بەڕێوەبەری هەرێمی ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی لە ناوچەی ئابووری یەکێتی ئەوروپا و باکووری زەریای ئەتلەسی، وتی: “یەکگرتنی خێزان لە بەرژەوەندییە باشەکانی منداڵەکەیە، لەوچوارچێوەی ئەو ژینگەیەدا منداڵ لە جوڵەدا دەبێت و، ئێمە حکومەتەکان هان دەدەین کە کاربکەن بۆ ئەوەی شوێنی دەستبەسەرکردنی منداڵ و کۆچبەرانی خێزان بگۆڕن بە بەرنامەکانی کۆمەڵگا و چارەسەرکردنی کێشەکانیان و جێگرەوەکانی تر، کە پشت بە مافەکانیان ببەستێت، ئەمەش سەلمێنراوە کە زۆر کاریگەرن.

لە کۆتاییدا هەرسێ ڕێکخراوی ناوبراو، هانی حکومەتەکانی ئەوروپا دەدەن، کە بەرنامە کۆمەڵایەتیەکان فراوان بکرێن، لەڕێگای دانانی پۆستەر لە شوێنە گشتییەکان، ڕوونکردنەوەی مافەکانی منداڵان، هەروەها پەرەپێدان بە کۆرسە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت گۆڕانکاری لە شێوازی پێشوازی کۆچبەران و، ڕەخساندنی ژینگەیەکی بێترس و دڵەراوکێ و نەبوونی جیاکاری لەنێو کۆچبەران، کە ئەمانە ئەزمونی گەشەسەندی تەواو لە هزری منداڵ دروست دەکات.

جێی ئاماژەیە، لە وڵاتانی ئەوروپا، لە کاتی هەر گرژی و توندتیژی خێزانی بەرامبەر منداڵان، دەبێت بەشی چاودێری کۆمەڵایەتی منداڵان لە پێناو پاراستنی ژینگەی گونجاو بۆیان، دەستبەسەریان دەکەن و لە خێزانەکانیان دادەبڕن.

سۆران حەسەن

___

نوێنەری کۆنفدراسیۆن لە سەنای فەرەنسا وتارێکی پێشکەش کرد

nusar1

پاریس:دیدار لەگەڵ نوێنەری هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنستیتوتی کورد

nusar1

تەقینەوە گەورەکەى دەریاى خەزەر گوماناوییە

KDC
KDC

FREE
VIEW