KDC

چیک: وەزیرانی ناوخۆی وڵاتانی ئەندامی ناوچەی شینگن پشتیوانی توندکردنی سەر سنورەکان دەکەن

لە کۆبوونەوەی وەزیرانی ناخۆی وڵاتانی ئەندامی ناوچەی شینگن لە پراگی پایتەختی چیک پشتگیری توندرکردنی سەر سەرنورەکان دەکەن ،تا تاوانباران و باندەکانی بازرگانی نایاسایی سود لە هەلی لێشاوی کۆچبەرانی ئۆکرانی وەرنەگرن

بەپێ هەواڵی سویس ئینفۆ وڵاتانی ئەندام ڕێککەوتن لەسەر توندکردن و کۆنترۆڵکردنی سنورەکان و هەروەها پشتگیری هەوڵەکان بۆ ئاڵوگۆری زانیاری و هاوکاری لەئاستی هەواڵگری دروست لەو بارەوە هەبێت ،تا تاوانباران ،بازرگانانی نایاسایی و تیرۆرستان سوود لە بۆشایی و لێشاوی کۆچبەرانی ئۆکرانیا نەبینین

بەپێی ڕاگەیندراوێکی ڕۆژنامەوانی کە لە کۆبوونەوەکەدا بڵاوکراوەتەوە، وەزیرەکان هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە پێویستە سنورە دەرەکییەکانی بۆشایی شینگن لەم کاتەدا بە توندی کۆنترۆڵ بکرێن بۆ ئەوەی تاوانباران و تیرۆریستان لە ڕێگەی ئەو شەپۆلەی لێشاوی کۆچبەرانی ئۆکرانیا سوود وەرنەگرن

جێی باسە بەپێی دواین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران ( UNHCR )لەسەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی داگیرکاری ڕوسیا دژ بەئۆکرانیا لە 24مانگی دووی 2022،نزیکەی 5 ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانیا ئاوارەی دەرەوەی وڵات و نزیکەی 7,1ملیۆن هاوڵاتی ئۆکرانی لە ناوخۆی وڵات ئاوارەبوون,پێشبینی دەکرێت تاکو کۆتایی ساڵ ژمارەی پەنابەرانی ئۆکرانیا 8ملیۆن تێپەڕێنێت.

سۆران حەسەن

___

ئیسرائیل: 50 ئەندامی حەماسمان دەستگیرکرد کە پلانیان بۆ هێرشکردن دانابوو

KDC

ئەمەریکا پەیامێک لەسەر کوشتنی شیرین ئەبو عەقلە پایەمنێری ئەلجەزیرە بڵاودەکاتەوە

nusar1

یەکێتی ئەوروپا گەشتێکی بلیتی بێ بەرامبەر بۆ لاوان ڕێکدەخات

KDC
KDC

FREE
VIEW