KDC

لەکۆبوونەوەی ئەنستیۆتی گۆڵد و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا ساڵیادی تیرۆرکردنی دکتۆر قاسملو وروژێنرا

نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی-ئەمەریکا و کەنەدا بەشداری کۆبوونەوەی ئەنستیتۆی گۆڵد بۆ کاروباری ستراتیژی نێونەتەوەیی کرد

رۆژی چوارشەممە، رێککەوتی ٢٢ی پووشپەر، بەرانبەر بە ١٣ی جولای ٢٠٢٢ی زایینی، ئەنستیتۆی گۆڵد بۆ کاروباری ستراتیژی نێونەتەوەیی، کۆبوونەوەیەکی لەسەر دیدی جیهانی سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی ئەمەریکا و دۆخی جیهانی ئێستا پێکهێنا، کە تێیدا نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئەمەریکا و کەنەدای تێدا بەشداربوو.

لە کۆبوونەوەکەدا کە لەڕێگای بەرنامەی zoomەوە ئەمجام درا، لێکۆڵەرانی ئەنستیتۆی گۆڵد و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا، وێرای تاوتوێکردنی سیاسەتەکانی ئەمەریکا، شەڕی رووسیا و ئۆکرانیا و کاریگەرییەکانی لەسەر جیهان باسکران، هەروەها دوایین گەشتی سەرۆک بایدن بۆ رۆژهەڵاتی نێوەراست و پرسی رووبەڕووبوونەوەی ئێران لەم بوارەدا، کەوتە ژێر تیشکی لێکدانەوە.

رەحیم رەشیدی، ئەندامی ئەنستیتۆی گۆڵد و نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، لە کۆبوونەوەکەدا بە هەموانی راگەیاند، کە ئەمڕۆ ٣٣ساڵ بەسەر شەهیدکرانی د. قاسملو و هاوڕێیانی بەدەستی دیپلۆماتە تیرۆریستەکانی ئێران لە نێوجەرگەی ئەوروپا و لە شاری ڤییەنا تێپەر دەبێ، ئەمە ساڵیادە لە کاتێکدایە، کە دەوڵەتی بەلجیکا گەڵاڵەیەکی پڕ لە شەرمەزاری بۆ سەروسەدا لەگەڵ رژێمی ئێران پەسەند کردووە، ئەمەش بۆ ئازاد کردنی ئەسەدوڵا ئەسەدی هاتۆتە ئاراوە، کە لەبەرگی دیپلۆماسی دا و بەهۆی هەوڵی تیرۆریستی، ماوەی ٢٠ ساڵ بەندکرانی لەلایەن دادگای بەلجیکاوە بۆ بڕاوەتەوە.

رەشیدی لە درێژەی وتەکانیدا، روو بە ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا، وتیشی: “ئەو بابەتە بۆ منی کورد، والێکدەدرێتەوە، کە ئەوروپاییەکان پشتیوانی و کارئاسانی بۆ تیرۆرزیم لەنێو ماڵی خۆیان دەکەن، هەر بۆیە داوامان ئەوەیە دژی ئەم جۆرە هەنگاوانە بوەستنەوە، چونکە گەڵاڵەکەی بەلجیکا، دژی مافەکانی مرۆڤ و پێوانە دیموکراتییەکانە”.

جێێ باسە، ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپای بەشدار لە کۆبوونەوەکە، باسەکەیان بە هەند وەرگرت و، رایانگەیاند، کە لەوبارەوە هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن.

___

کەنەدا گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان دەکات..مەرجیان رێگەدانە بەو هاووڵاتییان تا ئەفغانستان جێبهێڵن

KDC

ناوەندی بێرمینگهام کۆنفرانسی سازدا

KDC

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا :هێرشەکەی سەر شاری هەولێر تیرۆریستییە

nusar1
KDC

FREE
VIEW