KDC

سوید: بەرپەسێکی پێشووی ڕژێمی ئێران بە زیندانی هەتاهەتایی سزا دەدات

ڕۆژی پێنجشەممە داداگای سوید بەرپرسێکی پێشووی ئێرانی بەتاوانی ترسناک دژ بەیاسا نێودەوڵتیەکان و کوشتن هەروەها بەشداری کردن لە سێدارەدانی بە کۆمەڵ لە نێوان ساڵی 1988 حوکمی زیندانی هەتا هەتایی بەسەردا سەپاند


تاوانبار حەمید نوری لەساڵی 2019 لە فرۆکەخانەی ستۆکهۆڵم دەستگیرکراوە ،وەک تاوانباری جەنگ ،ئەشکەنجەدانی زیندانیان و لە سێدارەدانی بەکۆمەڵ لە زیندانی کۆهەردەشتی شاری کەرەج لە نێوان ساڵی 1988 بەرپرس بووە

دادگای ستۆکهۆڵم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ،کەتۆمەتبارەکە بە خزمەتکردن وەک یاریدەدەری داواکاری گشتی لە زیندانی کۆهەردەشتی شاری کەرەج نزیک شاری تارانی پایتەخت بە هاوپێچی لەگەڵ ئەوانی دیکە، بەشداری لەو سێدارەدانانە دەکات کەلەسەر دوای فتوای ڕێبەری باڵای ئێران ئەنجامدراون
ئەوەشی خستەڕوو، کە ئەو تاوانانە بە (تاوانێکی ترسناک دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکان )و کوشتن هەژمار کراون
وتیشی: سزاکە زیندانی هەتاهەتاییە

سایتی دی ڤی ئەڵمانی نوسویەتی(تاوانەکانی دژ بە یاسا نێودەوڵەتییەکان )ئەو چەمکەیە کە لە لایەن دادوەری سویدەوە وەک بەڵگەی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی و تاوانەکانی جەنگ بەکاردێت
لەمبارەوە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئاماژە بە کوشتن ، ئەشکەنجەدانی زیدانیان ولە سێدارەدانی ساڵی 1988دەکات ،کە زیاتر لە پێنج هەزار کەس دەبن ،ژمارەکە زۆر زیاترە و کاربەدەستانی ڕژێمی ئێران بڵاویان نەکردۆتەوە
جێی ئاماژەیە ئەمە یەکەم بەرپرسی ئێرانییە لە سوید سزابدرێت ،لەیەکەم کاردانەوەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی سزاکەی کردو بەنایاسایی دانا ،و ئەو تۆمەتانەی هەمووی رەتکردەوە، وەک فشارێکی سیاسی دژ بە ئێران ناوی دەبات

سۆران حەسەن

___

خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

nusar1

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی شاعیر حامید ڕەشید زەرزا دەکەن

nusar1

سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانی کرد

nusar1
KDC

FREE
VIEW