KDC

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستان دیداری لەگەڵ جان فیگەڵ نوێنەری پێشووی یەکێتی ئەوروپا سازدەکات

رەحیم رەشیدی ناسراو بە مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، لەگەڵ جان فیگەڵ نوێنەری پێشووی یەکیەتیی ئورووپا بۆ ئازادی ئایین و کەسایەتی ناسراوی نێودەوڵەتی کۆبویەوە.


لەو دیدارەدا باس لە بایەخی پێوەندییەکانی کوردستان و ئەمریکا کرا. رەحیم رەشیدی ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی سەبارەت بە پرسەکانی مافی مرۆڤ، پێشلکردنی ئازادی نەتەوەکانی ژێر ستەم لە ئێران قسەی کردو دەربارەی رێژەی زۆری بەندکراوانی سیاسیی و ئایینی کوردو مەترسی ئێعدامی بەشێکیان لە لایەن دەسەڵاتدارانی تارانەوە دواوو داوای لەو کەسایەتییە نێودەوڵەتییە کرد بە هاوکاری هاوبەشەکانیان گوشار بخەنە سەر رێژیمی ئێران تاکوو دەست لەو پێشێلکاریانە هەڵبگرێ.

رەشیدی هەروەها گەڵاڵەی پەسەندکراوی دەوڵەتی بێلژیکی بە شەرمەزاریەکی مێژووی بۆ دێموکراسی ئورووپا لێکدایەوە چوونکە ئەو گەڵاڵەیە بۆ ساتوسەدا لەگەڵ رێژیمی ئێران پەسەند کراوە، ئەمەش بۆ ئازاد کردنی ئەسەدوڵا ئەسەدی هاتۆتە ئاراوە کە لەبەرگی دیپلۆماسی دا بە هۆی هەوڵی تیرۆریستی ماوەی ٢٠ ساڵ گیرانی لە لایەن دادگای بەلژیک بۆ بڕاوەتەوە.

رەشیدی ئەو هەنگاوەی بەلجیکای بە مەترسی جیددی بۆسەر ئاسایشی ئورووپاییەکان لێکدایەوە…


لە بەشێکی دیکەی ئەو دیدارەدا پرسی پەنابەران و مەترسی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاڤای کوردستان و پێویستی بەرگرتن بەو هێڕشانە قسەیان لێکرا.


دواتر پرسی دێموکراسی لە هەرێمی کوردستان و پێویستی درێژەی پشتیوانی و یارمەتی رۆژئاواییەکان لەو هەرێمە تەوەرەیەکی دیکەی قسەوباسەکان بوو.
جان فیگەڵ لای خۆییەوە وێرای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ ئەو دیدارە، باسی لە ئەزموونەکانی خۆی لە رۆژهەڵاتی نێوەراست کردو لەم بارەوە باسی لەوە کرد کە لە کاتی بەرپرسایەتییەکەی دا چۆتە هەرێمی کوردستان و شاهێدی بۆ ئازادی ئایین و کراوەیی کوردستان دەدات.
دوو لایەن بریاریاندا سەبارەت بەو بابەتانەی باسیان لێوەکرا درێژە بە ئاڵوگۆری بیروڕا بدەن.

___

ئەڵمانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەیەک دەکەن

nusar1

پەرلەمانی بەلژیکا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید ناساند

KDC

لە پێناو جارێکی دیکە دەرچوونەوەی ئەردۆغان هەوڵی دەستکاری دەستوور دەدرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW