KDC

فەڕەنسا: لەبەرامبەر سیاسەتی جیاکاری ،کۆچبەران دەچنە ناو ناوەندی پێشوازی لە پەنابەرە ئۆکرانییەکان

لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا، نزیکەی چوارسەد پەنابەر لە بەرامبەری سیاسەتی جیاکاری نێوان پەنابەران، هەڵدەکەوتنە سەر ناوەندی تایبەتی پەنابەرە ئۆکرانییەکان و، دوای چوونە ژوورە، بۆ ماوەیەک لەو ناوەندە دەمێننەوە، دواتر پۆلیس بە گفتوگۆ کۆچبەران ناچار دەکەن ناوەندەکە جێبهێڵن.

بەگوێرەی هەواڵی سایتی مهاجرنیوز، کۆچبەران و چالاکوانانی ڕێکخراوی (لا چاپێل دیبووت)، بڕیاریاندا بە زۆر بچنە ناو سەنتەرەکەوە بۆ ئیدانەکردنی ئەو سیاسەتە جیاکارییەی فەرەنسا، ئەوەش وەک وڵاتانی دیکەی ئەوروپا گرتویانەتەبەر بەرامبەر پەنابەران، لەکاتێکدا پەنابەرە ئۆکرانییەکان کە بەهۆی شەڕی داگیرکاری ڕوسیا هەڵهاتوون، لە ناوەندی تایبەت پێشوازییان لێدەکرێت و، شوێنی نیشتەجێبوونیان بۆ دابین دەکرێت، بەڵام پەنابەرانی وڵاتانی تر لە فەرەنسا، لەژێر پردەکان و خێمەی دارستانەکان دەژین.

بەهۆی سیاسەتی جیاکاری لەنێو پێشوازی پەنابەران، توڕەیی و بێزرای پەنابەرانی گرتۆتەوە، لەکاتێکدا پەنابەرە ئۆکرانییەکان لە ناوەندێکی جیاواز و بە دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبوون و، دابینکردنی هەموو پێداوستییەکانیان، بەڵام پەنابەرانی تر ئەو پێویستیانەیان بۆ دابین ناکرێت.

هەروەها لەلایەن ڕێکخراوەکانی پارێزگاری لە کۆچبەران و پەنابەران و، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیشەوە، سەرکۆنەی ئەو سیاسەتە جیاکارییە دەکەن، کە وڵاتانی ئەوروپا بەرامبەر کۆچبەران گرتوویانەتەبەر.

سۆران حەسەن

___

جێگیری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا :مەترسی لەسەر ویستگەی ناوەکی چێرنۆبل هەیە

nusar1

ئەوروپا هۆشداری لە تیرۆریزمی ئۆنلاین دەدات

nusar1

شاژنی بەریتانیا 96هەمین ساڵ ڕۆژی لە دایکبوونی خۆی دەکاتەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW