بە چاودێری حکومەتی یۆنان کۆنگرەی ئابوری و لێکگەیشتن لەگەڵ ناوەندی کوردی و یۆنانی بۆ ئاودانکردنەوە وەبەرهێنان سازکرا




دوێنێ چوار شەممە لە ئەسینای پایتەخت بەمەبەستی واژوکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتن لە نێوان حکومەتی یۆنان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ ناوەندی کوردی یۆنان بۆ
ئاوادانکردنەوەی و وەبەرهێنان کۆنگرەیەکی ئابوری سازکرا


کۆنگرەکە بە ئامادەبوونی جێگیری وەزیری دەرەوەی یۆنان ،سەرۆکی شارەوانی پیریا ،سەرۆکی لیژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمان و چوار ئەندام پەرلەمان لە پارتی دەسەڵاتدار هەروەها کۆرکیدیس ڤاسیلیس سەرۆکی ژوری بازرگانی یۆنان ،لەلایەن ناوەندی کوردی یۆنانی ئەفسمیوس نەڤریدیس بەرپرسی بەشی یاسایی ناوەندەکە و هەروەها ئامادەبوونی 50 کۆمپانیایی یۆنان بەڕێوە چوو


لەمبارەوە پەرلەمانتار نونی زونیا لە مەڵپەری پەرلەمانی یۆنانی ئاماژەی بە گرنگی و سەقامگیری هەرێمی کوردستان کردووە ،کە لە بواری وەبەرهێنان هەموو کۆمپانیاکانی یۆنان ئامادەییان هەیە ، لە هەرێمی کوردستاندا کاربکەن


ئەمەو لە کۆنگرەکەدا بڕیاردرا لە کۆتایی مانگی نۆ هێڵی ئاسمانی لە ئەسیناوە بۆ هەولێر و بەپێچەوانەوە ڕاستەخۆ دەستپێبکات ئەمەش بۆ کارئاسانی کۆمپانیا ، بازرگانەکانی یۆنان و گەشتیاران کە گەشتەکانیان ڕاستەخۆ بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بێت



