KDC

بەریتانیا: دوو پاڵێورای سەرەکی جێگرتنەوەی جۆنسن پاڵپشتی سیاسەتی گواستنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتی سێیەم دەکەن

دووپاڵێوراوی سەرەکی بۆ جێگرتنەوەی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی بەریتانیا ،پشگیری سیاسەتی گواستنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتی ڕواندا دەکەن

لەنێوەندی ململانێکانی هەردوو پاڵێوراوی سەرەکی بۆ جێگرتنەوەی سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆکایەتی حکومەتی بەریتانیا
ڕیشی سۆناک و لیز تروس
بەڵێنیان داوە کە سیاسەتی بەریتانیا لە بارەی کۆچبەرانی نایاسایی توند بکەن.
بەپێی تۆری هەواڵی بی بی سی ڕیشی سۆناک پێیوایە پیاچوونەوە بە داواکاری مافی پەنابەریدا بکرێت و دیارکردن ڕێژەییەکی دیارکراو بۆ ئەو پەنابەرانە کە وڵات پێویستی پێیان هەیە.
بەڵام تروس کە چەند یەکەیەکی وەزاری کاریکردووە دواهەمینیان وەزیری دەرەوە بووە ڕایگایەند ،کە پاڵپشتی و جێبەجێکەری پلانی گواستنەوە کۆچبەرانە بۆ ڕواندا ،و هەروەهابەڵێنی زیاتر کردنی هێزەکانی کەناراوییەکان لە نۆ هەزار بۆ دە هەزار،تا هێزە کان ڕێگری تەواو لە هاتنی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ بەریتانیا بگرن.

لەمبارەوە تروس ڕۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەی ( مێل ) ڕایگەیاند ،کە پێشنیار گواستنەوەی کۆچبەران بۆ ڕواند هەڵبژاردنێکی باش بووە ، داکۆکی لەسەر جێبەجێکردنی یاساکە دەکاتەوە ،کۆتایی بەو باندانە بهێنێت ،کە سود لە بازرگانیگرن بە کۆچبەران وەردەگرن.

هەرچەندە حکومەتی بەریتانیا لە مانگی چواری ئەم ساڵ سیاسەتێکی نوێی دژ بە کۆچبەرانی نایاسایی بڵاوکردەوە، کە بەپێی ئەو سیاسەتە پەنابەران کە لەو کەناڵەکەوە دەگەن بۆ ڕواندا دەگوازرێنەوە ، تا کەیسەکانیان لەوێ یەکلای دەکرێتەوە ،بەڵام لە دواسات دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا یەکەم گەشتی بۆ ڕواندا ڕاگرت ،بەمەش گواستنەوەکان ڕاگیراون بۆ کاتێکی نادیار ڕادەگیرێت . کە چاوەڕێدەکرێت لەمانگی حەوت دادگای بەریتانیا دانیشتن ئەنجام بدات لەسەر ئەوەی کە ئایا سیاسەتی پەناهەندەیی ڕواندا یاساییە یان دەبێت هەڵبوەشێنرێتەوە.

جێی ئاماژەیە حکومەتی بەریتانیا بڕی 190ملیۆن پاوەندی بۆ پرۆسەیی گواستنەوەی پانەبەران بۆ ڕواندا تەرخانکردووە ،لەگەڵ ئەو تەنگژە سیاسیەی بە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی جۆنسن هاتۆتە ئاراوە ،بەڵام دوو پاڵێورای بەهێز پشتگیری سیاسەتی حکومەت لە بارەی کۆچبەران دەکەن

سۆران حەسەن

___

لەسەر دەربڕینی ناڕەزایەتی کوردێک سزا دەدرێت 

KDC

سوید 65 پەنابەر دیپۆرت دەکاتەوە

KDC

ئێران مەسیحییەکان لە خوێندن بێ بەش دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW