KDC

هۆڵەندا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری پرسەی عەلی قازی کرد

بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی_ دوسلدۆرف لە ئەڵمانیا بەشداری پرسەی عەلی قازی کرد

کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد نیدرلاند و رێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، لە وڵاتی هۆڵەندا هەستان بە سازدانی پرسە بۆ کۆچی دوایی عەلی قازی، تاکە کوڕی قازی محەمەد سەرۆک کۆماری کوردستان و، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-دوسلدۆرف لە ئەڵمانیاش بەشداری کرد.

گژاڵ دەروێش، بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی_دوسلدۆرف ، بەشداری پرسەی عەلی قازی، کوڕی قازی محەمەد سەرۆک کۆماری کوردستان کرد، کە کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد-نیردەلاند و رێکخراوی چەپک بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، لە وڵاتی هۆڵەندا هەستابوون بە سازدانی پرسەکە.

جێی باسە، گژاڵ دەروێش لە میانەی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا، گوتارێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پێشکەش کرد، کە تێیدا هاوخەمی خۆیانی بۆ گیان لەدەستدانی عەلی قازی دەربڕی.

___

بەریتانیا: پۆلیس چوار کەسی بەتاوانی بازرگانیکردن بە کۆچبەرانەوە دەستگیرکرد

nusar1

حکوومەتی نوێی ئەفغانستان رادەگەیندرێت

KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە تالیبان دەکات ڕێز لە بەڵێنەکانی بگرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW