KDC

لەساڵی 2021نزیکەی 50هەزار کۆچبەر بە ئارەزووی خۆیان بۆ وڵاتەکانیان گەڕاونەتەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی، لە ساڵی 2021، نزیکەی 50 هەزار کۆچبەر بە ئارەزووی خۆیان بۆ وڵاتەکانیان گەڕاونەتەوە، بەڕێژەی لەسەدا 28 بە بەراوردی ساڵی 2020، ئەم دیاردەیە زۆرتربووە، کە هاوڵاتیانی مالی، کینیا، ئەسیوپیا و نەیجیریا لە ئاستی سەرەوەی داواکاریەکان بوون.

ئەمەو ڕێکخراوی ناوبراو، بڵاویکردەوە، کە نزیکەی 50 هەزار کۆچبەر، هاوکاریکراون تا بۆ وڵاتەکانیان بگەڕێنەوە، نزیکەی 113 هەزار چالاکی لەسەر ئاستی جیهان، لەلایەن ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانیان لێکراوە.

بەپێی لێکدانەوەکان، ساڵی پار جموجۆڵەکانی گەشتکردن لەنێو وڵاتان بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و، ڕێککارەکانی خۆپارێزی داخستن، لە ئاستی ساڵی 2020 زیاتر بووە، بەمشێوەیە 49795 هەزار کۆچبەر بە هاوکاریکردنی ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی، بۆ وڵاتی بنچینەی خۆیان گەڕاونەتەوە، بە ڕێژەی لەسەدا 18، ئەم پرۆسەیە بە بەراورد بە ساڵی 2020 زیاتر بووە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بەرنامەی یارمەتیدانی خۆویستانە لەزۆنی ئەفریقا، تەنیا لەسەرەتای ساڵی 2021، یارمەتی زیاتر لە 6,300 کۆچبەر دراوە، کە بە ئارەزووی خۆیان لە ئیسیۆپیا، سۆماڵ، سودان، جیبۆتی، کینیا، ئوگاندا و باشووری سودان، بگەڕێنەوە.

جێی ئاماژەیە، ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی، 121 نووسینگەی لەسەرتاسەری جیهاندا هەیە، نزیکەی 113331 چالاکی و گەڕانەوە بۆ ڕێکخستنی بەشێوەی تاک و کۆ لەنێو کۆمەڵگەکان پێکهێناوەتەوە.

بەگشتی سێ وڵات لە سەرووی خشتەی ئەو وڵاتانەن کە دووبارە بۆ ڕێکخستنەوە و گەڕانەوە هاوکاربوون بەڕێژەیەکی دیارکراو، وەک ئەڵمانیا بەڕێژەی لەسەدا 15، نێجیریا بە ڕێژەی لەسەدا 12 و کینیا بە ڕێژەی لەسەدا 8 بووە.

سۆران حەسەن

___

واتسئەپ سکاڵا لەسەر ئەم بەرنامەیە تۆمار دەکات

KDC

وەزیری ئابوری ئەڵمانیا :یەکەم هەنگاومان بۆ دابینکردنی گاز ئەنجامداوە

nusar1

قوبرس گۆرانکاری لە یاسای پەنابەران دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW