KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان : ڕەخنە لە مامەڵەی حکومەتی بەریتانیا لە بەرامبەر کۆچبەرانی نایاسایی دەگرێت

هەریەک لە کۆمسیۆنی بڵای پەنابەران سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان UNHCR,وڕێکخراوی خاچی سووری بەریتانیا ،ڕەخنە و گلەیی لە سیاسەت و مامەڵەی حکومەتی بەریتانیا لە بارەی کۆچبەرانی نایاسایی دەگرن

هەردوو ڕێکخراوی نابراو لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ،سیاسەت و مامەڵەی حکومەتی بەریتانیا بەرامبەر کۆچبەرانی نایاسایی مایەیی نیگەڕانیە ،ئەوەش لە کاتێک دا کۆچبەران بۆ ماوەیەکی زۆر کێسەکانیان دەمنێتەوە و بەبێ ئەوەی بواری کارکردنیان پێبدرێت ،بە ناچاری کۆچبەران لەلایەن خاوەن پیشە و سەرکارەکانەوە مامەڵەی خراپ ،کرێی کەم ،کاتی کاردنێکی زۆر و هەندێکیان سوود لە کایەی سێکسی لای کچ و ژنان وەردەگرن یاخود هەندێکیان بەهۆی نەبوونی کار لەش فرۆشی هۆکارێکی تر کارکردنیانە .

هەروەها لەلایەن باندەکانی بازرگانی چاودێری بنکەی کۆچبەران دەکەن ،مامەڵەی نادروست و زۆری کاتی کارکردن و سود وەرگرتن لە هەلی نە بوونی بواری کارکردنیان وەردەگیرێت لە کێگەکان مامەڵەی نایاسایی و خراپیان بەرامبەر دەکرێت

جێی ئاماژەیە لەگەڵ ئەو سیاسەتە توندەی حکومەتی بەریتانیا بەرامبەر کۆچبەران هاتۆتە ئاراوە ، کە بەپێی پلانێکی گەورەی حکومەت بە گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی بۆ ڕواندا ،کەتا ئێستا ئەم دۆسییە ماوەتەوە ،هەرچەندە لە هەنگاوی یەکەم بەهۆی داداگایی مافی مرۆڤی ئەوروپا بڕیارەکە ڕاگیراوە .
لەگەڵ ئەوەشدا سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە ،کە بەهۆی لەباری کەش و هەواو ئەو شەپۆلە گەرمایەی ئەوروپای گرتۆتەوە ،ڕۆژی دوو شەممە زیاتر لە 700کۆچبەر نایاسایی لە ڕێی بەلەمی بچووکەوە خۆیان گەیاندبووە بواری ئاوی کەناڵی ئینگلیز ،بەمەش ڕێژەیەکی پێوانییە لە ڕۆژێکدا کۆچبەرانی نایاسایی بگەنە بەریتانیا
،کەبەپێی داتاکانی حکومەت لە سەرەتایی ئەم ساڵەوە زیاتر لە 17هەزار کۆچبەر نایاسایی تۆمارکراوە ،کەبەراورد بەساڵی 2020 تەنیا 8404 کۆچبەر بووە ،ئەمەو تۆری میدیا و هەواڵی بەریتانیا پێشبینی 60هەزار کۆچبەری نایاسایی دەکەن ،تاکۆتایی ئەمساڵ لە ڕێگایی کەنالی ئەلماش بگەنە بوار و کەنارەکانی بەریتانیا

سۆران حەسەن

___

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لەبەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی بەرلین دەکات

nusar1

سویسرا: دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوە

nusar1

جێگیری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا :مەترسی لەسەر ویستگەی ناوەکی چێرنۆبل هەیە

nusar1
KDC

FREE
VIEW