KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان : پتر لە 200هەزار ئاوارەی شەنگال ناتوانن بۆ شوێنی خۆیان بگەڕێنەوە

بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان پتر لە 200 هەزار ئاوارەی شەنگال ،بەتایبەت ئەوانەی دوور لە شوێنی خۆیان لە هەرێمی کوردستانی ئێراق دەژین ناتوانن بۆ جێگایی خۆیان بگەڕێنەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، کە زیاتر لە 200 هەزار ڕزگاربووی کۆمەڵکوژیەکەی هەشت ساڵ لەمەوبەر لە لایەن دەوڵەتی تیرۆرستی ئیسلامییەوە بەرامبەر ئێزدییەکان ئەنجام دراوە ، هێشتا لە سەرتاسەری عێراقدا ئاوارەن

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ،نەبوونی پێداویستی ئاوارەکان کە هەندێکیان لەکەمپەدان نیشتەجێن ژمارەیان زۆر بەرزە

لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەی نەتەوەیەکگرتوەکان هاتووە ،نەبوونی خانووبەرە و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانی وەک ئاو و کارەبا و چاودێری تەندروستی و پەروەردە ڕێگرە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شەنگال ،

چونکە لەکاتی هێرشی تیرۆریستانی ئیسلامی لە سەدا 80 ژێرخانی ئابوری شارەکەیان پەکخست و لەسەدا 70ماڵ و حاڵی خەڵکەکەی وێران و بەتاڵ برد


کەبەپێی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە مانگی پێنج و شەشی ساڵی 2021بڵاوکراوەتەوە ،تائێستا نزیکەی 2700هاوڵاتی کوردی شەنگال بێسەرو شوێنن

هەروەها ڕێکخراوی کۆچبەرانی نێودەوڵەتی دەڵێت ” ئەم خێزانانە ناچارن بیر زیاتر بخەنە سەر چارەسەرکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانیان نەک دووبارە بنیاتنانەوەی ژیانیان»
جێی ئاماژەییە ڕێکخراوی تیرۆرستی ئیسلامی لە ئێراق و شام کە بە دوڵەتی ئیسلامی داعش. ناسراوە ،لە بەرەبەیانی 03.08.2014 پەلاماری خەڵکی سیڤیلی شاری شەنگالیان دا ، و بە دڕەندەترین شێوە تاوانێکی تری داگیرکاری و دڕندەیان دەست پێکرد و لە هیچ شتێک سڵیان نەدەکردەوە ،لە بەکۆمەڵ کوشتن و وێرانکردن ،ڕاگواستن و کڕین و فرۆشتن بە مرۆڤەکانەوە بووە هۆی کوشتنت هەزاران کوردی ئێزیدی

سۆران حەسەن

___

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات :کۆرۆنا تەواو نەبووە و لەوانەیە گۆڕانی دیکە دەربکەون

nusar1

هاووڵاتییەکی کورد دەستگیر دەکرێت و چارەنووسی دیار نییە

KDC

هۆشداری دەدرێ لە شەپۆلی سێ یەمی کرۆنا

KDC
KDC

FREE
VIEW