KDC

دادگای یەکێتی ئەوروپا: چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی یەکگرتنەوەی خێزانە پەنابەرەکان دەردەکات

سەرەتای ئەم مانگە داداگای دادی ئەورپا چەند بڕیارێک لە بەرژەوەندی یەکگرتنەوەی خێزانە پەنابەرەکان دەرکردووە

دادگای دادی یەکێتی ئەوروپا (CJEU) پەرەسەندن و پێشوەچوون لە مافەکانی کۆچبەرانی گەنجدا پشتڕاست کردەوە و چوار بڕیاری لە سەرەتایی ئەم مانگە ، کە پەیوەندی بە یەکگرتنەوە و داواکارییەکانی پەنابەرێتی خێزانەوە هەیە بۆ گەنجان دەرکردووە

بەپێی هەواڵی Infomigrants چوار بڕیار کە پەیوەندی بە خێزانە پەنابەرەکانەوە هەیە ،لەوانە لە کاتەی داواکاری پەنابەر لە ناو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە ساتی دەسپێکی داوای پەنابەری ، لاوانی تەمەنی 18 ساڵی لەدەستپێکی داوای پەنابەری دەتوانن تەمەنیان ژماربکرێت ،وپەیوەندی بە خێزاکانیانەوە بکەن

کەواتە دادگای وڵاتانی ئەوروپا دەتوانن نەرمی بنوێن لە ئەندامانی خێزانێک لە کاتی وەرگرتنی مافی مانەوەی پەنابەری تەمەنی سەروو 18 ساڵ بێت ،کە پێشتر زۆرێک لە پەنابەران لە کاتی وەرگرتنی مافی مانەوە بۆیان نەبوو لاوانی سەرو 18 بانگهێشت بکەن ،لەبەرئەوەی لە ئێستادا زۆربەی پەنابەران ماوەی مافی پەنابەری و دواکردن چەندین ساڵ دەخایەنێت ،لەوکاتەدا هەندێک لە گەنجەکان سەرو هەژدە ساڵ دەبوون .

بڕیاڕێکی تر ، ئەو خێزانانەی کەلەیەک دابڕاون دەتوانن هەموویان لە دوای یەکگرتنەوە داوای مافی پەنابەری لە وڵاتی میوان بکەن ،گەر بەشێک یان یەکێک لە ئەندامی خێزانەکە لە وڵاتێکی تریش داوای مافی پەنابەریان کردبێت
،کە پێشتر لە کاتی دابڕانی خێزانەکان نەیاندەتوانی ئەندامانی خێزانەکە یەکبگرنەوە ،بەڵکو هەریەکەیان لە وڵاتێک نیشتەجێ دەبوون
بەشێکی تر لە بڕیارەکە ،هەموو ئەو پەنابەرانەی بەهەر هۆکارێک لە وڵاتێکی تری یەکێتی ئەوروپا داوای پەنابەری کردبێت ،دواتر لەبەر هۆکارێک لە وڵاتی سێیەم دەتوانێت داوای مافی پەنابەری بکات ،بەبێ ئەوەی بگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتی دووەم ،کە پێشتر داوکەری پەنابەری لە وڵاتی دووەم نەیدەتوانی لە وڵاتی سێیەم داوای پەنابەری بکات
بەشی چوارەمی وەک لە یاسای پەنابەری فەرەنسا دا هەیە ،وەرگرتنی نەوەی پەنابەر تا ڕۆژی لەدایک بوونی لە 19 ساڵی مافی هەیە ،بە ئەندامانی خێزانەکەی بگات ،بەپێی بڕیار دادگای دادی ئەوروپا خێزانەکان لەکاتی داواکردنی پەنابەری و لەکاتی تەمەنی منداڵەکان تا ڕۆژی لەدایک بوون بە 19ساڵی مافی داواکردن و ڕاکێشانیان هەیە
ئەمەش دەرفەتێکی ترە بۆ خانەوادەکان تا کێشەی بەیەکگەیشتنی ئەندامانی خێزەکان چارەسەر بکات

جێی ئاماژەیە بەهۆی زۆری یاساکان و تایبەتمەندی وڵاتان هەریەک بە جیاوازی مامەڵەی لەگەڵ کێسی پانەبەران و بەیەکگەیشتنی ئەندامانی خێزانەکان دەکەن ،بەڵام لەدوای بڕیاری دادگایی یەکێتی ئەوروپا وڵاتانی ئەندام دەتوانن نەرمی بنوێن و پەنابەریش داواکاری لە ڕێی دادگاو مەرجی هێنانی کەسو کاریان سەرپشک دەکات و ، هەلەومەرجی تانەدان لە بڕیارەکان کار ئاسانی زیاتر دەکات ،لەگەڵ ئەوەشدا تایبەتمەندی وڵاتاکان لەبەرچاوگرتنی یاسای وڵاتان هەندێک کێشەی یاسایی دروست دەکەن .

س.ح

___

فەرەنسا وەرگرتنی ڤاکسینی دژی نەخۆشی کرۆنا لە کەرتی تەندروستی کردە ناچاری

KDC

ئەمەریکا پشتگیری هەوڵەکانی گۆتیرێس بۆ گەڕانەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا بۆ بازارەکانی جیهان دەکات

nusar1

بەرنامەی ناوکی ئێران :-بەریتانیا داوا لەئێران دەکات هەلێکی لەبار لەپێشە بۆ پشتگیری لە گفتگۆکان

KDC
KDC

FREE
VIEW