ئومێد وەلید زادە، قوتابی زانکۆ و خەڵکی شاری سایینقەڵا، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوەدەستبەسەر کرا.
بە پێی راپۆرتی نێوەندی مافی مرۆڤ بۆ رۆژهەڵاتیکوردستان چاونیوز، رۆژی یەک شەممەی ئەم مانگە،هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ئومێد وەلید زادە، کۆڕیشەریف خەڵکی گوندی حەسەنلوو، دانیشتووی سایینقەڵا، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەرکراوە و بۆلێپرسینەوە رەوانەی یەکێ لە گرتووخانەکانی ئیتلاعاتیشاری ورمێ کراوە.
جێگای ئاماژەیە، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی،تا ئێستا چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە و هیچ زانیارییەکلەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئومێد لەبەردەستدا نییە