KDC

چەند کۆچبەرێک لە دوورگەیەکی نێوان یۆنان و تورکیا گیریانخواردووە و ئافرەتی دووگیانیشیان تێدایە

38کۆچبەر کەوتووەتە دوورگەیەکی نێوان یۆنان و تورکیا ئافرەتی دووگیانیشیان تێدایە

دوای ئەوەی چەند ڕۆژێکە لە دوورگەیەکی بچووکی ناوەڕاستی ڕووباری ئیڤرۆس، کە هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا و یۆنان، دەسەڵاتدارانی یۆنان چەند کۆچبەرێکیان لەو دوورگەیە گیرکردووە.

پۆلیسی یۆنان، ڕایگەیاند، شوێنی 38 کۆچبەر، کە حەوت منداڵ و 9 ئافرەت و یەکێکیان دووگیان بووە، لە دوورگەیەکی ناوچەی لاڤارای ڕووباری ئیڤرۆس، کە تورکیا و یۆنانیان جیاکردۆتەوە و خەڵکی سوریان، ماونەتەوە.

بەگوێرەی نەتەوەیەکگرتووەکان، ماوەی چەند ڕۆژێکە لە دوورگەیەکی بچووک و چۆڵ لە ناوەڕاستی ڕووباری ئیڤرۆس، کە هاوسنوورە لەگەڵ یۆنان و تورکیا، بە بێ گەیشتن بە سەرچاوەی پێویست بۆ خواردن و ئاوی خواردنەوە ئەو کۆچبەرانە ماونەتەوە.

وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی یۆنانی، ناتیس مێتاراخی، وتی هەموویان لە دۆخێکی زۆر باشدان، ئافرەتە دووگیانەکە وەک چاودێری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ڕێکخراوە ناحکومییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی، گیانلەدەستدانی منداڵێکیان لەو کۆچبەرانە ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا پۆلیس نەیتوانیوە پشتڕاستی بکاتەوە.

لیژنەی خێرخوازی ڕزگاری نێودەوڵەتی گوتی کچێکی تەمەن نۆ ساڵان لە دوورگەکە لە بارودۆخێکی مەترسیداردایە و چاودێری پزیشکی وەرنەگرتووە کۆمسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشدا کە راپۆرتەکانی میدیا ڕایانگەیاندووە کە خوشکە پێنج ساڵانەکەی دوای ئەوەی بەهۆی دووپشکەوە لێیدراوە گیانی لەدەستداوە و کۆچبەران هەوڵیان داوە بگەنە خاکی یۆنان بەڵام دیپۆرتکراونەتەوە.

ڕێکخراوە ناحکومییەکانی مافی مرۆڤ و میدیاکان ڕایانگەیاندووە، کە ئەو پەنابەرانە قوربانی پێشێلکارییە نایاساییەکانی نێوان یۆنان و تورکیان و. چەند ڕۆژێکە لە دوورگەیەکی ئێڤرۆسدا گیریان خواردووە و کەس بە هانایانەوە ناچێت.

___

شاندێكی وەزارەتی بەرگری عیراق و پێشمەرگە کۆبونەوە

KDC

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

پاپای فاتیکان ڕێزلێنانی بە خانمە هونەرمەندێکی کورد بەخشی

nusar1
KDC

FREE
VIEW