ڕۆژی سێ شەممە رێکەوتی ۱٦ی ئابی ۲۰۲۲ تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی ..بەئامادەبونی مزەفەر احمد عباس ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستان پێشوازی کرد لە هونەرمەند و دەرهێنەر نزار مامە و مامۆستا شاخەوان مستەفا بەڕێوبەری سینمای هەولێر ..بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیەکی هونەری کە لە خزمەتی هونەر و ووڵات و دۆزی ڕەوای کوردبێت
سەرەتا تاهیر هەورامی خۆشحاڵی خۆی دەبڕی بە ئامادەبونیان وەکو دوو هونەرمەندی دیاروناسراوای بواری هونەر سینەما ، دواتر هونەرمەند نزار مامە کورتەیەکی پڕۆژەکەی خستەڕوو ، باسی گرنگی پڕۆژەکەی کرد ،و دوای تەواو کردنی گەیاندی تەواوی فکرو ئامانجی پڕۆژەکە
بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردستانی پشتیوانی بۆ هاوکاری و سەرخستنی پرۆژەکە پیشاندا دوای دیراسەو هەلسەنگاندنی ناوەرکی پرۆژەکە


پاشان مامۆستا شاخەوان کورتەیکی لە کارو چالاکی بەرێوبەرایەتی سینمای هەولێر کرد و باسی ئەو ڤیستیڤاڵانەی کرد کە لە چەند ساڵانی ڕابوردوو کردویانە
ئەمەو لەکوتای دیدارەکەدا ..هەروو لا ئامادەیی تەواوی خۆیان دەربڕی بۆ ئەنجام دانی پرۆژەکە