KDC

ئیسپانیا: هەنگاوێکی تری چاکسازی بۆ یەکخستن و هەلی کارکردن بۆ کۆچبەران دەنێت

حکومەتی ئیسپانیا بڕیارێکی گرنگی لەسەر یەکخستن و خۆگونجاندنی کۆچبەران بۆ بازاری کار دەدات و ڕێگا خۆش دەکات بۆ هەزاران کۆچبەری کە بواری کارکردنیان هەبێت
بەپێی ئەو چاکسازییەی حکومەتی ئیسپانیا هەلی خۆ گونجاندن و مانەوە بۆ هەزاران کۆچبەر خۆشدەکات ئامانجی لەچاکسازی ئاسانکردنی کۆچبەرە تۆمارنەکراوەکان بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی کار و مۆڵەتی نیشتەجێبوون و ڕێگەدان بە یەکخستنی هەزاران بیانی لەناو بازاڕی کاردا و هیوایەکە بەو کۆچبەرانەی کە لە ئیسپانیا نیشتەجێن بۆ ڕێک خستنی باری خۆیان

بەپێی هەواڵی مهاجر نیوز بڕیارەکەی حکومەتی ئیسپانیا کۆتایی ئەم مانگە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە ،هەلی مانەوە و کارکردن بۆئەو کۆچبەرانەی خۆیان تۆمارنەکردووە خۆش دەکات و کۆچبەران بۆ ماوەی ساڵێک مافی مانەوە وەردەگرن ،کە
بواری نوێکردنەوەی هەیە و هەروەها بۆ ماوەی دووساڵ مۆڵەتی کارکردنیان پێدەرێت ،بەشێوەیەک کۆچبەران خۆیان لە بنکەکانی کۆچبەران بناسێنن تا ڕێککارەکانی بۆ جێبەجێدەکرێت و لەگەڵ کردنەوەی خولی پیشەیی و کارامەیی پابەند بە یاساو ڕێنماییەکان وڵاتی ئیسپانیا وە هەبێت

جێی ئاماژەیە بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتایی کۆرۆنا و ڕێککارەکانی داخستن لە دوو ساڵی ڕابردوو ،بەشێک لە وڵاتانی ئەوروپا هەڵئاوسان و کەمی هێزی کاریان هەیە ،بە ڕێژەیەک وڵاتانی وەک ئەڵمانیا ،فەڕەنسا ،ئیتالیا و ئیسپانیا لە هەوڵی چاکسازی لە یاسای کۆچبەراندا بکرێت ،تا ڕێوشوێنەکان و کەلێنی هێزی کار پربکرێتەوە

سۆران حەسەن

___

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی دهۆکی کرد

nusar1

نۆرەی درێژی کۆچبەرانی ئۆکرانیا لە ماشتای سوید

nusar1

هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپا درووست دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW