KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی 34 ساڵ تێپەڕین بەسەر ئەنفالی بادینان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی تێپەڕینی 34 ساڵ بەسەر تاوانی ئەنفالی بادینان، کە بە دەستی رژێمی پێشووی عێراق ئەنجامدرا، پەیامێکیان بڵاوکردۆتەوە، کە تێیدا هاتووە، لە درێژەی کارە سەرکوتکارەکانی رژێمی دیکتاتۆری پێشووی عێراق دژ بە خەڵکی کوردستان و، لە دوا قۆناخی بەرنامەی ئەنفال، بە هەزاران رۆڵەی کوردستانیان لە بادینان کۆمەڵکوژ کرد، لە کۆتایی پەیامەکەیاندا، دەڵێن، لەم یادە دڵتەزێنەدا، جارێکی دیکە سڵاو و درود بۆ شەهیدانی ئەنفالی بادینان و، گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان دەنێرین.

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

ئەمڕۆ 34 بەسەر تاوانێکی تری داگیرکەران دژی بە خەڵکی کوردستان تێپەڕدەبێت،ڕێژێمی دیکتاتۆری پێشووی عێراق لە 25 مانگی هەشتی ساڵی 1988 لە درێژەی کارە سەرکوتکارەکانی دژ بەخەڵکی کوردستان لەدوا قۆناخی بەرنامەی ئەنفال بەهەزاران ڕۆڵەی کوردستانی لە ناوچەی بادینانی خۆشەویست کۆمەڵکوژ کرد و بەسەدان دێهات و ئاوەدانی کوردستانی وێرانکرد

لەم یادە دڵتەزێنە سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کۆمەڵ کوژی ئەنفالی بادینان و گشت شەهیدانی ڕێگای ئازادی و سەربەخۆی کوردستان دەنێرین ،دواکارین حکومەتی عێراق بەرپرسیاریەتی سەرجەم تاوانەکانی دژ بە خەڵکی کوردستان هەڵبگرێت و قەرەبووی کەسوکار و خەڵکی کوردستان بکاتەوە

کارەساتە دڵتەزێن و کۆمڵکوژییەکانی داگیرکەرانی کوردستان هەمیشە لە بەرامبەر ئیرادەی خۆراگری و تێکۆشانی خەڵکی کوردستان بووە ، سڵیان لە تاوانی دژی مرۆڤایەتی بەرامبەر بە خەڵکی سیڤلی نەکردۆتەوە ،پێشلی یاسا نێودەوڵەتی و یاساکانی مافی مرۆڤیان کردووە ،بەهەموو شێوەیەکی دڕندانە دژی خەڵکی کوردستان وەستاونەتەوە
لەم یادە دڵتەزێنەدا جارێکی تر سڵاو ودرود بۆ شەهیدانی ئەنفالی بادینان و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کوردستان

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی
25.08.2022

___

سوید: لەسەر پەلاماردانی پۆلیس چەند پەنابەرێک سزادران ودوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە

nusar1

ڕۆژێك بۆ منداڵان .. لەلایەن کۆمەڵەی کوردی موردایك لە هۆڵەندا

nusar1

پەنابەرێکی کورد دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW