KDC

کوردستان: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری خولێکی گەشەپێدانی مرۆیی و پێشەنگایەکی فتۆگراف دەکات

دوێنێ یەکشەممەلە شاری هەولێر موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەیاوەری پارێزگاری هەولێر بەشداری خولی گەشەپێدانی مرۆیی و پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی شەهیدانی ڕێگایی ڕێگایی ئازادی کوردستانیان کرد


مەراسیمەکە لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی نەمران و سمبولی شەهیدان لە باڵەخانی ئەکادیمیای کورد سازکرابوو ، هەروەها پێشنگاکەش لەلایەن فتۆگراف مەحمود هەولێری بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان ڕێکخراوبوو


نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی دوای بەسەرکردنەوەی پێشەنگاکە سوپاسی هەردوو ڕێکخراوی ناوبراوی کرد ،و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن

لەمبارەوە سالح شەهید ئەحمد سەرۆکی ڕێکخراوی نەمران لە وتەیەکدا باس لەوە کرد ،کە ڕێکخراوی نەمران ڕێکخراوێکی ناحکومی قازانج نەویستە، کاردەکات بۆ بەرەوپێش چوونی ئاستی زانستی و ڕۆشنبیری کەس و کاری شەهیدان و دۆزینەوەی توانا خودیەکانیان
لەم پێناوەش دا تاوەک و ئێستا چەندین چالاکی وخولی گەشەشەپێدانی مرۆیی و سیمیناری ئەنجام داوە ، بەشێوەیەکی گشتی زیاتر لە 100 سەد فێڕخواز لە کەس و کاری سەربەرزی شەهیدان لە ناوچە جیا جیاکانی کوردستان لە چالاکیەکانی ڕێکخراوی نەمران سودمەندبوون ، هەروەها
ڕێکخراوی نەمران بەردەوام دەبێت لەکارو چالاکیەکانی لە ماوەی داهاتوو
کە بڕیارە لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان کاروچالاکی خۆی ئەنجام بدات

___

پلاسخارت هێرشەکەیی سەر هەولێر ،عێراق بەرەو ئاراستەیەکی نادیار دەبات

KDC

بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل کۆبوونەوەیەکی فراوانییان ڕێکخست

nusar1

بەندکراوانی بەندیخانەی ئورمیە مان دەگرن

KDC
KDC

FREE
VIEW