ئەمڕۆ پێنج شەممە نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ڕوسیا کۆبوونەوەی گشتی لەگەڵ کۆنفدراسیۆنی نێونەتەوەیی کۆمەڵە کوردییەکان لەیەکێتی سۆڤیەتی پێشوو سازکرد




لە کۆبوونەوەکەدا کە پێشتر کۆنفدارسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگەوازی بۆ هەموو ڕێکخراو و کۆمەڵ کوردییەکان کردبوو تا یەکبگرن و کوردستانیانە لە ژێر ئاڵای پیرۆزی کوردستان لە نێوەندی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی درێژە بە چالاکییەکانیان بدەن




لەوپێناوەدا بەسەرپەرشتی و مەمی مەمۆ نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ڕوسیا کۆبوونەوەی لەگەڵ کۆنفدراسیۆنی نێونەتەوەی کۆمەڵە کوردییەکانی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو کرد
لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پرانسیپی هاوبەش و کاری ڕێکخراوی کە بەشێوەیەک هەمووان لە ژێر سێبەری ئاڵای کوردستان و لە چوارچێوەی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی درێژە بەچالاکییەکانیان بدەن


دوای وتووێژە و بیرو ڕاگۆڕینەوە تێکڕا هاوڕابوون لە پەرانسیپی هاوبەش و پێکەوەکارکردن بۆ ئەم مەبەستەش بڕیار لەسەر کۆنفرانسی گشتی بۆ هەموو کۆمەڵەو ڕێکخراوەکان درا ، تا بەیەکگرتووی درێژە بەکارەکانیان بدەن


جێی ئاماژەیە نزیکەی 200هەزار کورد لە ڕوسیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ماوەی چەندین ساڵە لە وڵاتانە دەژین ، پێگەیەکی گرنگی سیاسی و ئابورییان هەیە ،توانیویانە لە ناو کۆمەڵگەی ئەو وڵاتانە جێی خۆیان بکەنەوە و لەناو پێگەی سیاسی و کۆمەڵایەی ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت