KDC

سوید: کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ وەزیری دەرەوە کۆبونەوە

ئەمڕۆ هەینی شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

لەگەڵ وەزیری دەروەی سوید کۆبوونەوە ،لە کۆبوونەوەکەدا باردۆخی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە باسکران


کاتژمێر نۆی ئەمڕۆ شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کەپێک هاتبوون لە کۆڤان ئامێدی سکرتێری کۆنفدراسیۆن ڕەوەندی کوردستان عەلی جومعە ئەندامی کۆمیتەی ڕاوێژ و جەمیلە حەسەن خالی ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سوید،لە بارەگایی سۆسیالست دیمۆکراتی سویدلە شاری ستۆکهۆلمی پایتەخت چاویان بە ئەننە لیندا وەزیری دەرەوەی سوید کەوت
لە کۆبوونەوەیەک دا کە نزیکەی کاتژمێرێکی خایەند وێرای خۆناساندن و ئەرک و کارەکانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تەوەرێکی تر کۆبوونەوەکە باسی پرسی کوردستان و هەڵبژاردنەکانی ئەو وڵاتە و پشتگیری حکومەتی سوید بۆ گەلی کوردستان باسکران
لەکۆتایی وێرای خۆشحاڵی بۆ کۆبوونەوەکە ، هەروەها هاوڕابوون ، کە ئەم جۆرە دیدارانە بەردەوام بێت

___

کوردستانیانی شاری نۆیرنبێرگ لە وڵاتی ئەڵمانیا ئاگری نەورۆز دەکەنەوە 

KDC

عیزەت ئۆزجانتش: لەوانەیە ئەردۆگان پەنا بۆ ڕاگەیاندنی باری نائاسایی ببات

nusar1

ڕێژەی هەژاری لەعێراق

KDC
KDC

FREE
VIEW