ماڵباتی زێدان خەڵەف سوپاسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن، کە هاوکاری گەڕاندنەوەی تەرمی رۆڵەکەیان بوون.


لە دوای گەیشتنەوەی تەرمی کۆچکردوو زێدان خەڵەف خەلیل، لە وڵاتی یۆنانەوە بۆ هەرێمی كوردستان، لەلایەن ماڵبات و ریش سپی و کەسایەتییەکانی بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی خۆیان ئاڕاستەی ناوەندی رەوەندی كوردستانی دەکەن، ئەوەش لەبەرامبەر هاوكاریكردن لە ناردن و گەڕاندنەوەی تەرمی رۆڵە گەنجەکەیان، لە وڵاتی یۆنانەوە بۆ هەرێمی كوردستان.




بنەماڵەی کۆچکردوو زێدان خەڵەف خەلیل، لە پەیامێكیاندا سوپاسی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و ناوەندی رەوەندی كوردستانی و مەکتەبی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە یۆنان دەکەن.
زێدان خەڵەف خەلیل، كە خەڵكی قەزای شنگال و نیشتەجێی کۆمەڵگای چەمشکۆی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بووە، لە وڵاتی یۆنان كۆچبەربوو و، لەڕێگای ئەلکساندەرپولی باشووری یۆنان، بەهۆی رووداوی ئوتۆمۆبێل و وەرگەڕانی کامێونێک گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە، تێچووی گەڕاندنەوەی تەرمی کۆچکردوو، لەسەر ئەرکی نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بوو.

