ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی لادانی پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند و نووسەر و شانۆکارێکی دیاری کورد دەکرێت.


رۆژی سێشەمە، ۱۳ی ئەیلولی ۲۰۲۲، موزەفەر ئەحمەد، ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەنوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆن و ناوەند، لەسەر بانگهێشتی تایبەت، بەشداری لە مەراسیمی لادانی پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند و نووسەر و شانۆکاری گەورەی کورد، مامۆستا تەڵعەت سامان کرد.
جێی باسە، مەراسیمەکە لە هۆڵی میدیای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان و، بە ئامادەبوونی محەمەد سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و، چەندین بەرپرسی حیزبی و حکومی و، نووسەر و شانۆکار و هونەرمەند بەڕێوەچوو.