KDC

ئێران: دژی ئەشکەنجەدان و مردنی ژینا ئەمینی لە تاران خۆپیشاندانی فراوان دژی ڕژێمی ئیسلامی بەڕێوەچووە

دوای گیان لەدەستدانی کچە کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەبیانووی پابەندنەببون باڵاپۆشی ڕژێمی ئیسلامی ئێران ،کەبەهۆی ئەشکەنجەدانی دەسڵاتداران گیانی لەدەست ، هەرزوو ناڕەزایەتیەکان لە تۆرەکۆمەڵایەتییەکان بەفراوانی بڵاوبووە ، کەوای لە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی کرد ،لیژینەی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە پێک بهێنێت

بەپێی ئەو ڤیدیۆیانەی کە چالاکوانان لە سایتەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویان کردەوە، ڕۆژی هەینی خۆپیشاندان لە ناوەندی تارانی پایتەخت بەڕێوەچووە، ناڕەزایی بەرامبەر بە کوشتنی ئەو کچەگەنجە کوردە بەناوی ژینا ئەمینی، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی بەناو ڕێنوێنی ڕەوشتی ئێرانەوە ئەشکەنجە دراوە دواتر گیانیلەدەستدا ، ئەمەو خۆپیشاندەران داوای مردنی خامەنەئی و دکتاتۆریان دەکرد

هەروەها ڤیدیۆکان کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بوونەتەوە ژمارەیەک زۆر لە خۆپیشاندەران لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە زۆر بەخراپی مامەڵەیان لەگەڵ کراوە و ژمارەیەکیان دەستگیرکراون

جێی ئاماژەیە ژینا ئەمینی تەمەن 22ساڵ خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، بۆ سەردانی کەسوکاری لەگەڵ خێزانەکەی رۆژێک پێش ئەو رووداوە چووبووە تاران

موژگان ئەمینی، دایکی ژینا بە میدیاکانی راگەیاندووە، جلوبەرگی کچەکەی هیچ کێشەیەکی نەبووە و مانتۆیەکی درێژی لەبەردابووە و لەچکێکی گەورەی لەسەر بووە، بەڵام دیسانیش دەستبەسەرکراوە. دەشڵێت، لە کاتی دەستبەسەرکردنی ژینا براکەی لەگەڵدا بووە و بەهۆی ئەوەی ناڕەزایەتی دەربڕیوە دژی دەستبەسەرکردنی خوشکەکەی هێزەکانی پۆلیس لێیانداوە

هەروەها ژمارەیەک رۆژنامەنوسانی ئێرانی لە زاری پزیشکانی نەخۆشخانەی کەسرای تارانەوە بڵاویانکردووەتەوە، مەهسا جەڵتە لێی نەداوە، بەڵکو بەهۆی ئەشکەنجدان کەلە سەری دراوە، سەری شکاوە و تووشی خوێنبەربوون بووە،دواتر لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە

سۆران حەسەن

___

ئەمەریکا ڕەشنوسی سزای یاسایەکی نوێ بۆ سەر ڕوسیا ئامادەدەکات

nusar1

کۆچی گەنجان و کاردانەوەکانی

nusar1

پەرلەمانی بەلژیکا کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکانی بە جینۆساید ناساند

KDC
KDC

FREE
VIEW