KDC

هەولێر: نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری مەراسیمی بە خاکسپاردنی یەدوڵا کەریم فەیلی کرد

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی رەوەندی کوردستانی، بەشداری بەخاکسپاردنی کەسایەتی سیاسی و تێکۆشەری کورد یەدوڵا کەریم فەیلی کرد، کە لە گۆڕستانی کەسنەزانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەخاکسپێردرا.

رۆژی سێ شەممە، ۲۰ی ئەیلول، بە نوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی رەوەندی کوردستانی، موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەند بەشداری لە مەراسیمی بە خاکسپاردنی (یەدوڵا کەریم فەیلی)، کەسایەتی سیاسی و تێکۆشەر و خەباتکاری گەورەی کورد کرد.

کورتەیەک لە ژیانی :

  • عەبدولکەریم موراد فەتحوڵا، ناسراو بە یەدوڵا فەیلی
  • لە ساڵی ١٩٣٤ لە شاری بەغدا و، لە بنەماڵەیەکی کوردی فەیلی بارزگان لە دایکبووە
  • لە ساڵی ١٩٥٠ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتییەوە دەکات، ناوە نهێنییەکەی (زاڵ) بووە
  • لە ساڵی ١٩٥١ کراوەتە ئەندامی لێژنەی ناوچەی بەغدای پارتی دیموکراتی کورد
  • لە ساڵی ١٩٥٣ یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوەکانی قوتابیان و لاوان بووە
  • لە ساڵی ١٩٥٧ بۆتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی بەغدای پارتی دیموکراتی یەکگرتووی کوردستان

*لە ساڵی ١٩٦٥ کراوەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی و بەرپرسی لقی پێنجی بەغدا

  • لە ساڵی ١٩٧٤ لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، دەبێتە سکرتێری رێکخراوەکە

*لە کۆنگرەکانی شەش و حەوت و هەشتی پارتی، دەبێت بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی

  • لە ساڵی ٢٠٠١ کابینەی چوارەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەبێت بە وەزیری هەرێم

*لە ساڵی ٢٠٠٣ دەستەی دامەزرێنەرانی بزاڤی دیموکراسی کوردی فەیلی بووە

  • لە ٢٠/٩/٢٠٢٢ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا و لە گۆڕستانی کەسنەزانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بە خاکسپێردرا

___

فەرەنسا:سێ عێراقی بە تۆمەتی قاچاخچێتی دادگایی دەکرێن

nusar1

بە هۆی هەڵواسینی پۆستەر هاووڵاتییەک گیان لە دەست دەدا

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دانیمارک کۆبووەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW