ڕۆژی هەینی 23.09.2022ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یادی ڕیفراندۆمیان لە پەرلەمانی دانیمارک بەرز ڕاگرت
بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو میوانان لە پەرلەمانتار و بەرپرس لایەنەکان و ڕێکخراوەکان کەسایەتی دانیمارک و کوردستانی وسەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەریتانیا بۆیەکەمین جار یادیێکی نەتەوەیی تایبەت بەکورد لە وڵاتی دانیمارک لەلایەن ڕەوەندی کوردستانی دەکرێتەوە




ئەمەو لەمەراسیمی یادکردنەوەکە سەرەتا
دوایی بەخێرھاتنی میوانەکان ، وتاری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خوێندرایەوە ، و دواتر و وتاری ئەندامانی پەرلەمانی دانیمارکی پێشکەش کران لەوانە : لارس ئەسڵان کە ئەندامی پەرلەمان لەسەر لیستی سۆسیال دیموکراتی دەستەڵاتدار و سۆرن سۆندەرگۆرد ئەندام لە پەرلەمان لە پارتە چەپڕەو لەسەر لیستی یەکگرتووە (ئینهیدسلیستن)
هەروەها سەرۆکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە وڵاتی بەریتانیا وتەیەکی بەزمانی ئینگلیزی و کوردی پێشکەش بەشداربوان کرد و دواتر وتاری بەرپرس و نوێنەرایەتی پارت و لایەنەسیایەکان خوێندراییەوە




هەروەها ڕێزلە گیانی پاکی ژینا ئەمینی و شەهیدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نراو ، بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەھیدی نەمر ژینا ئەمینی و تەواوی ئەو شەھیدانەی لەو چەند ڕۆژانەی ڕابردوو لە ڕۆژھەلات گیان بەخشیە نیشتمان و ئازادی ، تەواوی پلانی ئاھەنگ لە
بەرنامەکان لابرا تەنها وتار و ئاخافتنی بەشداربوان وەرگیران




لە کۆتایی مەراسیمەکەدا خواردن و خواردنەوە درایە میوانەکان و بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە یادی بەرزڕاگرتنی یادی پێنج ساڵەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆی خەڵکی کوردستان کرایەوە.