ڕۆژی دووشەممە لە شاری جنێف و لەبەردەم بارەگایی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕەوەندی کوردستانی بە هاوکاری ڕێکخراوی زاگرۆس بۆ مافەکانی مرۆڤ و چەند ڕێکخراوێکی تر هەستان بە گردبوونەوەیەکی کوردستانیانە لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی وپشتگیری خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بوو




لە گردبوونەوەکە کە ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردانی هەر چوار پارچە ئامادەبوون وتەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی کەلایەن ئایدن ڕۆنی پێشکەش کرا و کە جەختی لەیەک ڕیزی کوردان کردەوە و هەموان دژی کوشتنی ژینا ئەمینی و قوربانیانی خۆپیشاندانەکانین و پشتگیری خۆپیشاندانەکان تا هەمووان بەیەکەوە بەرەو ئازدی و سەرفرازی بڕۆین




لەکۆتایی بە هۆتافی بژی کوردستان ،ژن ،ژیان ئازادی هەوان بەیەک دەنگ دەیانسەندەوە
جێی ئاماژەیە وتەی لایەنەکان و کەسایەتی نیو گردبوەنەوەکە جۆشی زیاتر بە ئامادەبوان دەربڕی