KDC

بەریتانیا: شاندێکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ بەرپرسی ئای پیجی پەرلەمانی ئەو وڵاتە کۆبونەوە

ڕۆژی دووشەممە، رێککەوتی 03.10.22 لە شاری لەندەن، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئیسماعیل کامل و، جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ھەورامان عەلی و، ڕزگاری شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-لەندەن و، خاتوو کلارا ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی لەندەن، لەگەڵ گاری کێند، بەرپرسی ئای پیجی پەرلەمانتارانی بەریتانیا کۆبوونەوە.

لەو دیدارەدا ئەندامانی شاندی کۆنفدراسیۆن و ناوەند، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵیان بۆ ئەو دەرفەت و دیدارە، کورتەیەکیان لەسەر ئامانج و کاری ڕێکخراوەیی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە وڵاتی بەریتانیایان بۆ باسکرد، لە بەرامبەردا گاری کێند خۆشحاڵی خۆیی بەو دیدارە نیشاندا و، دواتر ھەندێ بیر و بۆچوون لەسەر کار و بەرنامە و چالاکییەکانی کۆنفدراسیۆن باسیان لێوەکرا.

جێی باسە، بەرپرسی گاری کێند زۆر گرینگییەوە ئەرک و ماندوبوونی ھەڤاڵانی نرخاند و، بەخۆشحاڵیەوە ئامادەیی بۆ ھەماھەنگی و ھاوکاری و، پشتگیری کاری ڕێکخراوەیی کرد، هاوکات دەستخۆشی بۆ کار و پڕۆژەکان ھەبوو.

___

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سێیەم کۆربەندی ئینتیمایی نەتەوەی سازکرد

nusar1

سوید:شاندی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری سیمینارێک دەکەن

nusar1

ئەو تەمەنەی زیاتر توشی ئۆمیکرۆن دەبن ئاشکرا کرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW