KDC

هەولێر : نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کرد

نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد

رۆژی یەکشەمە، رێککەوتی ٩ی١٠ی٢٠٢٢ لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەنوێنەرایەتی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی رەوەندی کوردستانی، موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی رەوەندی کوردستانی، سەردانی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد.

لەمیانەی سەردانەکەیدا، موزەفەر ئەحمەد، لەگەل دکتۆر ئامانج خدر بەرپرسی نووسینگەی وەزیر و، خدر حەمەدەمین ئاغا بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆری و، دلێر مەلاحەسەن بەڕێوەبەری فەرمانگەی یاسایی لەفەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

موزەفەر ئەحمەد، کورتە باسێکی لەسەر بەرنامە و کار و پلانی ئێستا و ئایندەی رەوەندی کوردستانی بۆ باسکردن، دوای گفتوگۆ و سەرنج و ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوونەکان، بە خۆشحاڵییەوە بەڵێنی هەموو جۆرە هاوکارییەکییان بۆ کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دەربڕی، کە هەر پڕۆژەیەک لە خزمەت بەرەوپێشبردنی بەرنامە و کاری رەوەندی کوردستانی بێت، پشتیوانی و هاوکاری سەرخستنی بکەن.

جێی باسە، نوێنەری کۆنفدراسیۆن و ناوەندی رەوەندی کوردستانی، سوپاسی هاکاری و پالپشتییەکانی کردن.

___

کەرنەڤاڵی سانت مارتن لە ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت

KDC

ساڵی نوێ و یاسای نوێ ،ژیان لە سویسرا

nusar1

پۆتین :بێشک ئامانجەکانی ئۆپەراسیۆنی تایبەت لە ئۆکرانیا بەدیدێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW