ئەمڕۆ شەممە 22.10.2022 ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری لۆڤن بەلجیکا گردبوونەوەیەکی جەماوەریان لە دژی کوشتنی ژینا ئەمینی 22ساڵ و قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و هەروەها پاڵپشتی بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزاتییەکانی گەلانی ئێران بەڕێوەبرد .




گردبونەوەکە بە ئامادەبوونی ڕەوەندی کوردستانی و پارتی ناسیۆنالستی بەلجیکا و کەسایەتی و ڕۆشنبیرانی کورد و بەلجیکا و لایەنەکان بەڕێوەچوو ،ئامادەبوان بە جلی کوردی و ئاڵای پیرۆزی کوردستان دەنگی ناڕەزایەتیان بەرز کردەوە هەموو بەیەک دەنگ ژن ،ژیان ئازادیان دەوتەوە.




لەنێوەندی ئەم گردبونەوەیە وتاری مەزڵوم دیلا بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی خوێنرایەوە ،کە پشتگیری ڕەوەندی کوردستانی بۆ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان دوپاتکردەوە ،سەرکوت و توندوتیژی هێزەکانی دەگیرکەری شەرمەزارکرد ،دواتر وتاری حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی هێڤی خوێنرایەوە و وتاری چەندین ژنی چالاکوان خوێندرایەوە پشتگیری لە شۆڕشی ئازادی و سەربەستی دژی زوڵم و داگیرکاری دوپاتکردەوە






س،ح