KDC

ڕۆژنامەنوس ،وەرگێر و نوسەری گەورەی کورد مونزور جەم کۆچی دوایی کرد

ڕۆژنامەنوس ،وەرگێر و نوسەری گەورەو ناسراوی کورد مامۆستا مونزور جەم پاش ململانێکی لەگەڵ نەخۆشییەکی کوشندە کۆچی دوایی کرد

بەداخەوە ئەمڕۆ یەک شەممە 11.12.2022
نوسەر ،وەرگێر ،کەسەیاتی سیاسی ،ڕۆشنبیر و نوسەری گەورەی کورد (مونزور جەم ) کۆچی دوایی کرد
مونزور جەم، خەڵکی گوندێکی نزیک شاری بنگۆلی باکووری کوردستانە، کۆلێجی تەندروستی خوێندووە ، دواتریش خوێندنی لەبواری ئابووری و بازرگانیدا تەواو کردووە.. ساڵانێک لەھەردوو بوارەکەدا کاری کردووە.


لەتەمەنێکی زووەوە بەشداری کایەی رۆشنبیریی کوردی کردووە.. بەناوی جیا جیاوە بابەتی لە گۆڤار و رۆژنامە کوردی و تورکییەکاندا بڵاو کردۆتەوە… لە کاری پارتایەتی و تێکۆشانی کوردیدا ئامەدەیی هەبووە ، و دوای ھاتنە سەرحوکمی جۆنتای فاشی ئاوارەی وڵاتی سوید دەبێت..
لە ئەوروپاش درێژە بە کاری کوردایەتی و رۆشنبیریی خۆی دەدات.. دامەزرێنەری گەلێک بنکەی رۆشنبیری و دەرکردنی گۆڤار و بڵاوکراوەی کوردییدا کاری کردووە ، و بەیەکێ لە دامەزرێنەرانی یانەی پێنی کوردی دادەنرێ…لەم گۆڤار و رۆژنامانەدا( Özgürlük Yolu, Roja Welat, Dêngê KOMKAR , Vate وتاری بڵاو کردۆتەوە.
لێکۆڵینەوەی زۆری لەسەر بەراوردکاریی شێوەزاری ھەورامی و زازاکیدا کردووە، و


گەلێ رۆمان و چیرۆک و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی و زمانەوانی ھەیە.. سەدان چیرۆک و بەسەرھاتی میللی نووسیوەو بە بابەت و نووسینەکانی خزمەتێکی بەرچاوی رۆشنبیریی و فەرھەنگی نەتەوایەتی کوردی کردووە.
ھەروەھا سەردەمانێکی زۆر ئەندامی پۆلیت بیرۆی پارتی سۆسیالیستی کوردستانی باکوور بووە.. لە ساڵانی ھەشتادا ھاتۆتە باشوور و رۆژھەڵاتی کوردستان… لەنزیکەوە لەسەنگەری خەباتی پێشمەرگەدا بووە..ئاشنایەتی لەگەڵ زۆرینەی سیاسییەکانی کورددا ھەبووە.

پیاوێکی بەڕێز و کوردپەروەر و ماندوو نەناس بوو، بیر فراوان و ئاسۆگەش بوو.
لەگەڵ ئەوەشدا کوردناسێکی باش و تورکناسێکی بە سلیقە بوو ،و باوەڕێکی بەهێزی بەسەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان هەبوو .

بە کۆچی دوایی مونزور جەم، کورد رۆشنبیر ، بیرمەند ، کەسایەتییەکی گەورە ، گرنگ وچالاکی لەدەست دا..
بەناوی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پرسە و سەرخۆشی لە خانەوادەو کەسوکارو هاوڕێیانی دەکەین ،لەخوای گەورە دەپارینەوە گیانی خوالێخۆشبوو بەبەهەشتی بەرین شادبکات و ئارامی دڵنەوایش بۆ هەموو لایەک دەخوازین

___

ئەمریکا دووەم هێرشی بۆ سەر گرووپە چەکدارییەکان لە عێراق ئەنجامدا

KDC

یەکێتی ئەوروپا داوای ڕونکردنەوە لە عێراق دەکات

KDC

هۆشداری دەدرێ لە شەپۆلی سێ یەمی کرۆنا

KDC
KDC

FREE
VIEW