KDC

لەسەر داوای مستەر کورد هەژماری تویتەری فەرماندەی زەمینی سوپای پاسداران داخرا

رێککەوتی ٢١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢، بەرانبەر بە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، تیرۆریست ”موحەممەد پاکپوور”، فەرماندەی هێزی زەمینی سوپای پاسداران، پاش هێرشە مووشەکییەکان بۆ سەر کەمپەکانی کوردانی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تویتەر هەڕەشەی کرد و نووسی: ”کەمپەکانتان دانەخەن هێرشەکان بەردەوام دەبن”.

دواتر رۆژنامەوان رەحیم رەشیدی سەبارەت بە هەڕەشەی ئەو تیرۆریستە، کاردانەوەی خۆی نیشانداو لە پەیامێکدا بۆ بەڕێوەبەرانی تویتەر نووسی: ”شەرمەزارییە بۆ تویتەر، تیرۆریستێکی وەک موحەممەد پاکپوور، لە تۆڕەکەی ئێوەوە هەڕەشەمان لێبکات، ئێوەش هیچ کاردانەوەیەکتان نییە و هەژمارەکەی داناخەن.”

هەژماری(پاکپوور) لە تۆرەکەیان بۆ هەمیشە سڕدراوەتەوە،هیچ کات ناتوانێت لەو تۆڕە کەڵک وەرگرێت

دوێنێ ١١ی دیسەمبەری ٢٠٢٢، بەرانبەر بە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠١ی هەتاوی پاش مانگێک، تویتەر لە پەیامێکدا بە فەرمیی ئەو رۆژنامەوانەیان ئاگادار کردۆتەوە، کە هەژماری ”پاکپوور” لە تۆڕەکەیان بۆ هەمیشە سڕدراوەتەوە و، هیچ کاتێک ناتوانێ لەو تۆرە کەڵک وەربگرێت و هەژماری نوێ بکاتەوە، هاوکات تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر سوپاسی ئەو رۆژنامەوانە کوردەیان کردووە، کە تۆڕەکەی لەو پێشێلکاریانە ئاگادار کردۆتەوە.

___

یاری خولە نێوخۆییەکانی ئەوروپا

nusar1

ئۆسلۆ:تاڵیبان یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات

nusar1

جۆ بایدن: فەرمانم کرد بە وەشاندنی گورز لە دژی میلیشیاکانی سەر بە ئێران

KDC
KDC

FREE
VIEW