KDC

کۆنفدراسیۆن داوای کردووە ، کۆبونەوەی لوتکەیی هاوشێوە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت

شاندێکی کۆفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە لوتکەی مەراکش بەشدارییان کرد و هاوکات داوا کرا کە کۆبونەوەی لوتکەیی هاوشێوە لە پایتەختی هەرێمی کوردستانیش بەڕێوە بچێت.

لوتکەی مەراکش بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ئایین بەڕێوە چوو و تێدا داوا کرا لوتکەی داهاتوو لە شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت.

ڕۆژانی ٦و ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٣، شاندێکی باڵای کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بە سەرپەرشتیی ڕەحیم ڕەشیدی (مستەر کورد)، بەشدارییان لە لوتکەی مەراکشدا کرد کە بە هەوڵ و دەستپێشخەریی ڕێکخراوی ئەمریکایی؛ ”بەهێزکردنی میدیای ژنان”، لووتکەی مەراکش بۆ مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ئایین بەڕێوە چوو و تێدا داوا کرا لوتکەی داهاتوو لە شاری هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبچێت

هەروەها داوایان لە ڕێکخراوە جیهانییەکان کرد، کە یارمەتی بە پەلە پێشکەش بە ئاوارەکانی شنگال بکەن. هاوکات هاوکار و پاڵپشت بن بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان

شاندەکەی كۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی كوردستانی، دوایین گۆڕانكارییەكانی كوردستان و ناوچەكەیان بە ئاگاداریی بەشدارانی ئەو لووتكەیە گەیاند و بە شێوەیەکی چڕوپڕ تیشکیان خستەسەر بارودۆخی ئێزیدییەکان و داوایان لە ڕێکخراوە جیهانییەکان کرد، کە یارمەتی بە پەلە پێشکەش بە ئاوارەکانی شنگال بکەن. هاوکات هاوکار و پاڵپشت بن بۆ گەڕانەوەی ئێزدییەکان بۆ زێدی خۆیان کە هەنووکە دەڤەرەکەیان لەلایەن میلیشیاکانەوە داگیرکراوە و داوایان کرد؛ جێنوسایدی ئێزدییەکان و پێکهاتەکانی دیکەی کوردستان بە فەرمیی بناسرێت.

لەم پەیوەندییەدا بە بایەخەوە تیشکیان خستەسەر بزووتنەوەی ژینا بە دروشمی سەرەکیی “ژن، ژیان، ئازادی”

هەروەها شاندەکەی کۆنفدراسیۆن لەگەڵ شاندی دەیان وڵات چاوپێکەوتنی تایبەتیان هەبوو و دوایین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤیان لە وڵاتەکانی تورکیا، عێراق و ئێران لەقاودا و داوایان لەو شاندانە کرد، سنوورێک بۆ ئەو پێشلکارییانە دابنێن.

لەم پەیوەندییەدا بە بایەخەوە تیشکیان خستەسەر بزووتنەوەی ژینا بە دروشمی سەرەکیی “ژن، ژیان، ئازادی” و لەگەڵ شاندی ئەو وڵاتانە، بە وردی ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.

لەلایەکی دیکەوە، نوێنەرانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، داوایان کرد لە ئەمساڵ یا ساڵانی داهاتوودا، لوتکەیەکی هاوشێوە لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بەڕێوە بچێت، تاکوو هەموو لایەک لە نزیکەوە کولتوری پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانی کوردستان ببینن.

شایانی باسە کە لوتكەی مەراكش بۆ ساڵی ٢٠٢٣، لەژێر دروشمی “لەگەڵ باوەڕەكانت بژی”، بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بە بەشداریی نوێنەرانی نزیکەی ٢٠ وڵات بەڕێوە چوو، كە تێیدا بابەتەكانی مافی مرۆڤ، ئازادی ئایین و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی کولتوری پێکەوەژیان بە وردی تاوتوێ کرا و لەم پەیوەندییەدا چەند کورتە ڤیدیۆیەکیش نمایشکران.

___

تورکیا: سزای زیندانی هەتا هەتایی بەسەر عوسمان کاڤالادا سەپەند

nusar1

توێژینەوەیەک :لەئەڵمانیا نەژادپەرستی بەرامبەر کۆچبەران و پەنابەران زۆرتربووە

nusar1

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری یادکردنەوەی جەژنی نەورۆز بوو لە پەرلەمانی بەریتانیا 

KDC
KDC

FREE
VIEW