KDC

24 رۆژ رێپێوان بۆ ئازادی کوردستان

ئەو کوردەی لە واشنتنەوە بەرەو رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک بۆ ئیدانەکردنی پەیماننامەی لۆزان بەڕێکەوت، سوپاسی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەرەکەی لە ئەمەریکا و کەنەدا دەکات.

کانی غوڵام، سەرۆکی تۆڕی زانیاری کوردی- ئەمەریکی، بە ئامانجی مەحکوومکردنی بیرەوەری پەیماننامەی لۆزان، لە ژێر ناوی (رێپێوانێکی دوور مەودا لە پێناو ئازادی و شکۆداری)، بە ئاڵای کوردستان و ئەمەریکاوە، ماوەی 24 رۆژ لە شاری واشنتن بە پێ چووە بەردەم رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک.

ئامانجی کانی لەو چالاکییەدا، هەوڵدان بوو بۆ ناساندنی پرسی کورد لە ئەمەریکا و، هەروەها داوای لە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەوەبوو، کە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زوڵم و ستەمەی بە هۆی ئەو پەیماننامەوە لە کوردستان و خەڵکەکەی کراوە، نوێنەرێکی تایبەت بۆ بایەخدان بە پرسی کورد دابندرێت.

رۆژی 24ی مانگ هاوکات لەگەڵ یادی 100 ساڵەی پەیاماننامەکە و گەیشتنی کانی بۆ بەردەم نەتەوەیەکگروەکان، دەیان کەس لە رەوەندی کوردستانی پێشوازییان لێکرد و پشتیوانی خۆیان بۆ داواکانی دەربڕی.

رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا، وێڕای بەرزنرخاندنی ئەو هەوڵ و چالاکییەی کانی غوڵام، هاوکات سوپاس و پشتیوانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی بۆ دەربڕی.

کانی لای خۆیەوە سوپاسی پشتیوانی بەردەوامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و نوێنەرەکەی کرد، کە لە ماوەی رێپێوانەکەیەدا چەند جارێک لە رێگای تەلەفوونەوە گفتوگۆی لەگەڵدا کردبوو، هەروەها ئامادەیی تەواوی هەموو جۆرە پشتیوانییەکی پێ ڕاگەیاندبوو.

جێی باسە، رۆژی شەممە، رێکەوتی 1/7/2023، چەندین کورد و ئەمەریکی، لە بەردەم پەیکەری 16هەمین سەرۆکی ئەمەریکا و پارکی نەتەوەیی ئەبراهام لینکۆڵن کۆبوونەوە، ئەوەش بەمەبەستی رێپێوانێکی 24 رۆژە بەرەو بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک.

___

ئیتڵاعات: هونەرمەندێکی لاوی کورد دەستگیردەکات

nusar1

گیان لەدەستدانی پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یۆنان

KDC

سەرۆکی حکومەت:هەولێر خۆی بۆ ترسنۆکان ناچەمێنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW